چاره‌نووسی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم به‌كوێ گه‌یشت؟
چاوپێکەوتن 01:20 PM - 2015-11-15.
«سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، گرێ كوێره‌ی ههرێمو دهستوورهكهیهتی»
پێش ئه‌م دۆخه سیاسییه‌ی ئێستای كوردستان مشتومڕی سیاسی گه‌رم له‌سه‌ر ده‌ستوور هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و پڕۆسه گرنگه كه‌مترین قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێ، له‌م دیداره‌دا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر چێنه‌ر عه‌لی جۆڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی، گفتوگۆ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌و پڕۆسه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور.
• وه‌ك لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور چۆن دروستبوون‌و چیتان كرد له‌و ماوه‌یه‌دا؟
- سه‌باره‌ت به ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی ده‌ستور بۆ راپرسی دیاره ئێمه وه‌ك لیژنه‌یه‌ك به‌پێی یاسای ژماره 4 له‌ساڵی 2015 ده‌ست به‌كاربووین، ماوه‌یه‌كمان بۆ دیاریكرا كه بریتی بوو له90 رۆژ، 21 كه‌س له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه متنانهمان وه‌رگرت، به‌ڵام 20 كه‌س كارمان كرد.
وه‌ك له لیژنه‌كه له‌مانگی 5 وه ده‌ست به‌كار بووین توانیمان له‌و نه‌وه‌ت رۆژه 75 ماده ئاماده بكه‌ین له‌چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی جیاوازدا، ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م بریتی بوو له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان، دههروازهی دووه‌م ماف‌و ئازادییه‌كان، ده‌روازه‌ی سێیه‌م تایبه‌ت بوو به‌پێكهاته‌كانی كوردستان، له‌و ده‌روازه‌یه‌دا چه‌ند ماده‌یه‌كمان په‌سه‌ند كرد له‌و ده‌روازه‌یه‌دا وهستاوینو ماوه‌كه‌مان ته‌واو بوو كه 90 رۆژ بوو، بۆیه به‌فه‌رمی داوامان كرد له‌په‌رله‌مانی كوردستان كه ماوه‌یه‌كی ترمان بداتی چونكه له‌مادده‌ی 4 دا رێگه‌ی داوه به‌لیژنه‌كه داوای ماوه‌ی تر بكات بۆ ته‌واكردنی كاره‌كانی.
• چاره‌نووسی لیژنه‌كه‌تان به‌كوێ دهگاتو ده‌تانه‌وێت چی بكه‌ن؟
- ئێستا له‌م قۆناغه‌دا كاره‌كانمان وه‌ستاوه، به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌و بارودۆخه‌وه هه‌یه كه ئێستا كوردستانی تێكه‌وتووه، به‌شێكشیان پێویستی به‌دوو هه‌نگاوه‌وه، هه‌یه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست بكاته‌وه به‌كاره‌كانی خۆی چونكه پێویستمان به‌ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانه، ده‌سه‌ڵاته‌كه لای په‌رله‌مانه، دووه‌م په‌یوه‌ندی به‌بارودۆخی سیاسییه‌وه هه‌یه چونكه ئه‌و دۆخه سیاسییه ده‌توانێت ئه‌و زه‌مینه‌یه بڕه‌خسێنێت، بتوانیین كاره‌كانمان ته‌واوبكه‌ین به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌و گیروگرفتانه‌ی كه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه گرێ كوێره‌یه بۆ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ده‌ستوورو به‌داخه‌وه ئێستا بووه‌ته قه‌یرانێكیش بۆ هه‌رێمی كوردستان.
پێم وایه سیستمی سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو دهسهڵاتهكانیو رێكاره یاساییه‌كانی ته‌واو بكرێت ئه‌وا كاری لیژنه‌كه‌ی ئێمه‌ش زۆر زوو ته‌واو ده‌بێت و تا ئه‌م دوو زهمینهییهی كه باسم كرد، نهڕهخسێن، پێم وانییه بتوانیین ده‌ست به‌كار ببینه‌وه.
• ئایا ناكۆكییه سیاسییه‌كان چه‌ند كاریگههرییان هه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستور ؟
- پڕۆسه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور خۆی پڕۆسه‌یه‌كی سیاسییشه چونكه تێڕوانیینی لایه‌نه سیاسیییهكانی تێدایه، ئه‌و ده‌ستووره سیستمی سیاسیی و كاری سیاسیی رێكده‌خاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستوور ده‌كه‌وێـته ژێر كاریگه‌ری په‌یوه‌ندی و ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه، بوونی ململانێی سیاسیی له‌نێو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌دوو شێوه كاری له‌سه‌ر لیژنه‌كه كردووه یه‌كه‌م: سه‌ره‌تا كه چوینه ناو پڕۆسه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووره‌وه ململانێ هه‌بوو له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا، ره‌نگدانه‌وه‌ی كه‌می له‌نێو لیژنه‌كه‌دا هه‌بوو، تا راده‌یه‌ك توانیمان كاره‌كانی خۆمان بكه‌ین، ئومێده‌وار بووین كێشه‌كان زوو چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌داخه‌وه ئێستا ململانێ ساسییه‌كان چۆته قوناخێكی زۆر قورسه‌وه، بێمتامنهیی لێكترازانی سیاسیی، دوور كه‌وتنه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه به‌گرێ كوێره‌ی ههرێمو ده‌ستووره‌كه‌شی ده‌زانم.
• ئایا وه‌ك لیژنه‌كه له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا نه‌تانده‌توانی كاری زیاتر بكه‌ن؟
- پێم وایه وه‌ك لیژنه‌كه كاری باشمانكردووه، توانیمان له‌سێ ده‌روازه كار بكه‌ین، ئاماده‌كردنی ده‌ستوور كارێكی هه‌روا ئاسان نه‌بوو، چه‌ندین تێڕوانیینی جیاواز كۆده‌كرێته‌وه بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوور ده‌نوسێته‌وه.
• باشه چ هۆكارێك وای لێ‌كردن له‌و 90 رۆژه‌دا به كاری زیاتر نه‌گه‌ن؟
- هۆكارێكییان ئه‌وه بوو كه پڕۆژه‌یه‌كی ئاماده‌كراومان نه‌بوو كه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌داخه‌وه ململانێی سیاسیی نێوان لایهنكانیش هۆكارێك بوون به‌تایبه‌ت نێوان پارتی‌و گۆڕان، پرۆژه‌یه‌ك هه‌بوو كه گه‌ڕێنرایه‌وه نێو په‌رله‌مان كه رێكه‌وتنی 30 حوزه‌یرانی له‌سه‌ر كرابوو كه ئه‌ركه‌كه‌ی قورس‌تر كرد، چونكه دیسانه‌وه كاری نووسینه‌وه‌مان كرد، ملاملانێی سیاسیش هۆكار بوو.
هۆكاری تریش مه‌سه‌له‌ی رۆژه پشووه‌كان و جه‌ژن و كۆمه‌ڵێك كاریتر، هۆكارێكی تریش ئه‌وه‌بوو له‌یاسای ژماره 4 دا سیسته‌می كاری ئێمه‌ی دیاری نه‌كردبوو، بۆیه ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ریكی په‌یره‌وێكی ناوخۆبوین بۆ كاری لیژنه‌كه. بۆیه هه‌موو ئه‌و هۆكارانه هۆكار بوون بۆ زیاتر كارنه‌كردنی لیژنه‌كه‌مان.
• ئێستا ئومێدتان چییه بۆ ده‌ست بهكاربوونهوهتان؟
- ئومێد ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ئاسایی ببێته‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی بكاته‌وه چونكه تاكه شوێنی شه‌رعییه كه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی هه‌بێت، ئه‌و ده‌توانێت ماوه‌كه‌ی ئێمه درێژبكاته‌وه، هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانیش هه‌رچی زووه رێكبكه‌ون چونكه تاكه رێگایه بۆ ده‌ست به‌كاربوونه‌وه‌ی كاره‌كانی ئێمه.
• كێ به‌رپرسه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا؟
- وه‌ڵامه‌كه دوو لایه‌ن له‌خۆی ده‌گرێت، یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌دۆخی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، پێموایه نه‌بوونی متمانه‌یه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، نه‌بوونی نه‌رمی نواندنه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كه ده‌یتوانی نه‌رمی زیاتر بنوێنی له‌گه‌ڵ هه‌ر چوار لایه‌نه‌كی تردا كه دوو پرۆژه‌یان پێكهشی پارتی كرد، تێڕوانیینی جیاوازی لایه‌نه‌كان، له‌كۆی حوكمڕانی لایه‌نه‌كانن، دووه‌میش: سه‌باره‌ت به‌كاری لیژنه‌كه‌یه، كه به‌پێی یاسا كاره‌كانمان ته‌واو بووه‌و هه‌ر به‌پێی یاساش ده‌توانیین كاره‌كانمان رێك بخه‌یه‌نه‌وه.
• دوا قسه‌ت؟
- له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه ده‌بووایه زۆر پێشتر ده‌ستووری هه‌بووایه، ئێستاش پێویستمان پێییه‌تی، چونكه سیسته‌می وڵات رێكده‌خات، ئومێده‌وارم هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان بێنه‌وه سه‌ر مێزی گقتوگۆو ئه‌و ئیراده‌یه بگێڕنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م جاره ده‌بێته خاوه‌نی ده‌ستووری خۆی‌و شانسی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری دهبێتو به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان له‌پێش به‌رژه‌وه‌ندی حزبییه‌وه بێت.
دیداری: تارق كه‌مال
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25