riklam

له‌به‌ر به‌زۆر به‌شودانی به‌سه‌ركرده‌یه‌كی داعش خۆی سوتاند

عیراق 11:13 AM - 2015-09-02
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش ده‌ستی له‌ كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌يدا هه‌بووه‌

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش ده‌ستی له‌ كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌يدا هه‌بووه‌

به‌ هۆكاری فشارخسته‌سه‌ری بۆ هاوسه‌رگیركردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی تیرۆرستانی داعش له‌ سه‌ڵاحه‌دین ژنێك خۆی ده‌كوژێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند: به‌ هۆكاری به‌زۆر به‌شودانی به‌ سه‌ركرده‌یه‌كی تیرۆرستانی داعش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ڵاحه‌دین بێوه‌ژنێك خۆی سوتاندو دواتر گیانی له‌ده‌ستدا.

وتیشی: ئه‌و بێوه‌ژنه‌ له‌یه‌كێك له‌ گونده‌كانی نزیك ناوچه‌ی سینی باكوری سه‌ڵاحه‌دین نیشته‌جێیه‌، به‌هۆی فشار لێكردنی بۆئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی داعش كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز سعودیه‌ بكات خۆی سوتاندوه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش ده‌ستی له‌ كوشتنی هاوسه‌ری ژنه‌كه‌دا هه‌بووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشیكردوه‌: چوار مانگ به‌ر له‌ ئێستا به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و سیخوڕیكردن هاوسه‌ری ئه‌و     ژنه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ كوژراوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket