riklam

عیراق.. له‌مانگی ئابدا زیاتر له‌ 3 هه‌زار كه‌س شه‌هیدوبرینداربوون

عیراق 05:20 PM - 2015-09-01
هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نیشیان تێدایه‌

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نیشیان تێدایه‌

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق (یۆنامی) له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاندوه‌، له‌ مانگی ئابی رابردوودا به‌هۆی توندوتیژی و كاره‌ تیرۆرستییه‌كانه‌وه‌ له‌ عیراق هه‌زارو 325 هاووڵاتی شه‌هیدبوون و هه‌زارو 811 ی تریش برینداربوون.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق (یۆنامی)  ئه‌مڕۆ 1-1-9-2015، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌تووه‌، تێیدا هاتووه‌، له‌ مانگی ئابی رابردوودا به‌هۆی توندوتیژی و كاره‌ تیرۆرستییه‌كانه‌وه‌ له‌ عیراق هه‌زارو 325 هاووڵاتی شه‌هیدبوون و هه‌زارو 811 ی تریش برینداربوون كه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ دابه‌شبووه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌ جیاجیاكانی عیراقدا.

له‌و راپۆرته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌ ئه‌م ئاماری شه‌هید و بریندارانه‌ له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی پێكهاتوون كه‌سه‌رجه‌میان به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه‌ شه‌هیدو برینداربوون و زۆربه‌ی ئاماره‌كانیش له‌ نه‌خۆشخانه‌كان و ده‌زگا ره‌سمییه‌كان عیراقه‌وه‌ وه‌رگیراون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket