دوو ئیداره‌یی قه‌ده‌ر نییه، بژارده‌ی كوردستانی فره‌یی راسته
بیروڕا 01:39 PM - 2015-08-31دوو ئیداره‌یی قه‌ده‌ر نییه، بژارده‌ی كوردستانی فره‌یی راسته
به‌ناوی پرۆفیشناڵی كاری ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌خوازرێت بیری ژه‌هراوی دوو ئیداره‌یی پهرهپێبدرێتو بكرێته تاقه بژارده له‌به‌رده‌م گه‌لی كوردستاندا، به‌ناوی فێستیڤاڵی دیبهیتو «میهره‌گان»ی دهمامكراوی ئازادی بیروڕاوه ده‌خوازرێت قسه‌كردن له‌سه‌ر ئیداره‌ی ئه‌ملاو ئیداره‌ی ئه‌ولا بكرێته ده‌سته‌واژه‌یه‌كی میدیایی رۆژانه له‌به‌رده‌م بینه‌رو بیستهرو خوێنه‌ری كورددا تا چاو و گوێچكه‌و هزریان له‌گه‌ڵ واقیعی تاڵی رابردوو رابێتهوهو، ئه‌م ژه‌هری دووبه‌ره‌كییه بكرێته قه‌ده‌ری هه‌رگیز نه‌گۆڕی میلله‌تی كورد. ئه‌م هه‌موو شێر‌و رێوییه بۆ ئه‌وه‌یه «رووداو»ه داسه‌پێنراوه‌كانی سیاسه‌تی رۆژانه بكرێته ستراتیژێكی نه‌خوازراویش بۆ ئاینده.
بۆ ده‌بێ نرخی هه‌ر هه‌نگاوێكی تازه له‌ژیانی كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا یه‌كسان بێت به‌هه‌ڕه‌شه‌ی دوو ئیدارهییو چه‌مكی یان ئۆینلهرم یان زیفلهرم؟
واقیعبینی واقیع گۆڕ بین
ئه‌وانه‌ی ره‌نج ده‌ده‌ن تا خه‌ریته‌ی جارانی دوو ئیداره‌یی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنێنه‌وه به‌هه‌مان راقم و به‌هه‌مان بزماری ژه‌نگ ههڵگرتوویی سه‌ر سنگی دێگه‌ڵه‌وه سایكس بیكۆی لۆكاڵی په‌ره‌پێبده‌ن، ئه‌وانه له‌بیریان چۆته‌وه یان حه‌ز ده‌كه‌ن له‌بیریان بچێته‌وه كه له‌م پانزه ساڵه‌دا «رووداو»ی زۆر قهوماونو كوردستان پاوانی جارانی دوو حزب نییه، كێ ده‌ڵێ پارتییه‌كی سلێمانی‌و گوڕانێكی هه‌ولێرو یه‌كگرتووییه‌كی بادینان‌و یه‌كێتییه‌ك له‌هه‌موو ئه‌م شار‌و پارێزگایانه‌دا به‌وه رازی ده‌بێت دیسانه‌وه ئاوارهببنو له‌ناوچه‌یه‌ك سهردهستو له‌ناوچه‌یه‌كی تر ژێرده‌ست بن؟ كێ ده‌ڵێ هه‌ولێر هی پارتی‌و سلێمانی هه‌ر هی یه‌كیتی یان هی گۆڕانه؟ ئه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه پارێزگا هی كێیه؟ ئه‌ی بادینانی ته‌نیشتی شهنگالو موسڵ هی كێیه؟ ئه‌ی كه‌ركوك‌و خانه‌قین ده‌كرێته دیاری‌و خه‌ڵاتی كام داعش‌و كام حه‌شدی شه‌عبی؟.
بۆ ده‌بێ ویستی كوردستانێكی خاوه‌ن ده‌ستوورێكی په‌رله‌مانی گه‌لپه‌سه‌ند بكرێته بارمته‌ی سیاسه‌تی تاق لایه‌نه‌و به‌ناوی واقیعبینیهوه ده‌رخواردی كورد‌و كوردستان بدرێته‌وه؟
ئه‌م بژارده‌یه نا دادپه‌روه‌رانه‌یه، كه نادادپه‌روه‌رانه‌یه كه‌واتا ده‌بێ كوردایه‌تی به‌ره‌نگاری بێته‌وه‌و گوته‌زای «قابیلی قبوڵ نییه» رێك شایسته‌ی دۆخێكی وایه نه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ بژارده‌ی نادیموكراسی به‌كاربێت. مام جه‌لال له‌وه‌سفی حاڵه‌تی وادایه گوتویه‌تی: ده‌بێ واقیعبینی واقیع گۆڕ بین، نه‌ك به‌ناوی براگماتیزمهوه ته‌سلیمی واقیعێكی خۆسه‌پێنی شێره به‌فرینه بین.
به‌رنامه‌ڕێژی بۆ چاره‌سه‌ری بكه‌ین
گه‌لی كوردستان شایسته‌ی ئه‌وه‌یه هه‌م دیموكراسیی ههبێو هه‌م ئیدارهكهشی یه‌كگرتوو بێت، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه په‌ره به‌ئه‌زموونی سیاسیی خۆی بدات تابژاردهی قه‌واره‌ی نهتهوهییو سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی، له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌ته‌گبیری ئیداریی ژیر‌و حوكمڕانی باشتر ژیان‌و گوزهرانو مووچه‌و بودجه‌ی باش بێت‌و دابین بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ واقیعێك هه‌یه دژواره‌و به‌هۆی جهنگو به‌هۆی كهموكوڕیو ته‌گبیری خراپی پێشتره‌وه، به‌هۆی زوڵم‌و زۆری به‌غدا لهنههاتنی بوودجه‌و شایسته داراییه‌كانه‌وه تهنگژهمان هه‌یه، ئه‌وا بینینی ئه‌و واقیعه جیایه لهتهنزیركردنو بۆ ته‌سلیم بوون به‌و واقیعه. سیاسه‌تی كوردستانیی دروست ئه‌وه‌یه ئه‌م واقیعه ببینین‌و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ چاره‌سه‌ری بكه‌ین. نه‌ك ئه‌م واقیعه بكه‌ینه ده‌سكه‌لای سه‌پاندنی یه‌ك رهنگو یه‌ك ویستی سیاسیی كه مه‌رج نییه ره‌وا بێ‌و، مه‌رج نییه ئایندهی كوردستان بێ‌و مه‌رجیش نییه نه‌وه‌كانی ئاینده كه ده‌ستووری كوردستان بۆ ئهوانیشهو سه‌ربه‌خۆیی جێی دڵخوازی گه‌لیش هه‌ر ده‌بێ بۆ ئه‌وان بێت، به‌م واقیعه‌ی ته‌نزیری خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی بۆ ده‌كرێت رازی بێت‌و قسه‌ی تری له‌سه‌ر نه‌بێت. ئه‌وانه‌ی به‌ناوی حه‌ریفی سیاسه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی به‌ناوی پرۆفیشناڵی میدیاوه ڕه‌نگرێژی خیتابی:
-یان «مه‌ركه‌زیه‌تی موقیت» كه كوردستان له‌سه‌ر یه‌ك بژارده قوفڵ ده‌كات
یان دوو ئیداره‌یی كه مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و دواوه ده‌بات، ئه‌وانه خه‌ونیان نه‌ماوه بۆ ئاینده‌و مه‌سڵه‌حه‌تیان له‌وه‌دایه گه‌لی كوردستان هه‌میشه لهدووڕیاندا ڕاگرن وه‌كو ته‌ماشاڤانی «رووداو»ه‌كان له‌جێی ئه‌وه‌ی هانی بده‌ن خۆشی رووداو خوڵقێن بێت‌و بژارده‌ی سێیه‌م بگرێته‌به‌ر كه:
-كوردستان یه‌ك ئیداره بێت‌و ده‌ستووره‌كه‌شی گه‌لی په‌سه‌ندو سیسته‌مه‌كه‌ش په‌رله‌مانی روون‌و ره‌وان بێت.
-كوردستان رووی له‌ویستی نه‌ته‌وه‌یی باڵاتر بێت بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م ویسته بكرێته بارمته‌ی یه‌ك جۆر حوكمڕانی‌و یه‌ك ته‌رز له‌سیاسه‌ت.
حه‌یفێ ئه‌م كه‌لتوره باو بێت
حه‌یفێ ئه‌م كه‌لتوره باو بێت كه به‌ناوی پڕۆفیشناڵییه‌وه واقیعه تاڵهكهمان پێده‌فرۆشنه‌وه له‌كاتێكدا سیاسه‌تی دروست ئه‌وه‌یه ئاینده بنیات بنێین‌و میدیای پرۆفیشناڵیش ئه‌وه‌یه ئیلهامبه‌خش بێت بۆ ئه‌و ئاینده باشتره، نه‌ك به‌دیار به‌رده‌كانی پیرهرهوه ڕامان بگرێت.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25