مه‌لا به‌ختیار: یه‌كێتی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ رۆژئاوای كوردستاندا هه‌یه
ی.ن.ک 08:55 PM - 2015-08-03پێشوازی له‌وه‌زیری رۆشنبیری كانتۆنی جه‌زیره كرد
مه‌لا به‌ختیار: راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی رۆشنگه‌ری، بۆ قۆناغی ئێستای شۆڕش و ئازادی، ئه‌ركێكی سه‌ره‌كییه.
ئه‌مڕۆ 3-8-2015 مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، پێشوازی له بێریڤان خالید، وه‌زیری رۆشنبیری كانتۆنی جه‌زیره، له‌یلا جه‌مال، به‌رپرسی راگه‌یاندنی وهزارهتو شێرزاد عادل ئێزی، نوێنه‌ری خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموكراسی كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌باشوری كوردستان كرد‌و له‌دیدارێكیشدا، په‌یوه‌ندییه رووناكبیری‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانی رۆژئاوا‌و باشوری كوردستان هه‌ڵسه‌نگێندراو تیادا ته‌ئكید كرایه‌وه، كه: پێویسته ئاڵوگۆڕو په‌یوه‌ندییه‌كانی فهرههنگیو رووناكبیری، گه‌شه‌ی پێبدرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، مه‌لا به‌ختیار، وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری گشتی فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ، داوه‌تنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زیرو وه‌فدێكی رووناكبیرانی رۆژئاوا كرد، تابه‌شداری چالاكییه فهرههنگیو رووناكبیرییهكانی فێستیڤاڵی ئایینده‌ی گه‌لاوێژ بكه‌ن.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، مه‌لا به‌ختیار، وێڕای به‌خێرهاتنی بۆ شاری سلێمانی، پایته‌ختی رووناكبیری، خۆشحاڵی نیشاندا، كه وه‌زیری رۆشنبیری خانمێكهو ئه‌مه‌شی به‌گرنگ بۆ خه‌باتی مهدهنیو یه‌كسانی له‌رۆژئاوای كوردستان ناوبرد، هه‌روه‌ك چۆن شۆڕشی رۆژئاوا، شۆڕی یه‌كسانیخوازی نێوان ژنان‌و پیاوانه. هه‌روه‌ها خۆشحاڵیشی به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان‌و له‌نێویاندا رزگاركردنی حه‌سه‌كه، له‌ڕووی جیۆپۆله‌تیكییه‌وه بۆ ئایینده‌ی كوردستان، به‌گرنگ خوێنده‌وه. ئومێدیشیخواست، كه گۆڕانكارییه‌كان خزمه‌تی زیاتر بهڕۆژئاواو باشوری كوردستانیش بكات.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه یه‌كێتیی، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ رۆژئاوای كوردستاندا هه‌یه‌و بێگومان ئه‌و په‌یوه‌ندییانه لهگهشهسهندنو به‌رده‌وامیشدایه.
هه‌روه‌ك سه‌رنجه‌كانی سه‌باره‌ت بهئاڵوگۆڕهكانی ناوچه‌كه‌و پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌شمان، وه‌ك پرسی یه‌كه‌می دیموكراسی له‌ناوچه‌كه‌دا خسته‌ڕوو، به‌ئومێدیشه‌وه له‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی روانی، كه خزمه‌تی زیاتر به‌ستراتیجی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و پرسی دیموكراسی گه‌له‌كه‌مان له‌به‌شه‌كانی كوردستاندا ده‌كات.
راشیگه‌یاند: هه‌رچۆن شۆڕش له‌پێناو ئازادی، رزگاریی و دیموكراسیدا گرنگه، به‌هه‌مانشێوه له‌كاتی شۆڕشدا بایه‌خدان به‌ئه‌ركه رووناكبیرییه‌كان جێگه‌ی بایهخپێدانهو ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه: راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی رۆشنگه‌ری، به‌تایبه‌تی بۆ قۆناغی ئێستای شۆڕش و ئازادی رۆژئاوای كوردستان، ئه‌ركێكی سه‌ره‌كییه‌و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی رۆشنگه‌ری و رووناكبیریش، ناكرێ به‌كه‌متر له‌شۆڕش و خه‌باتی سیاسی لێی بڕوانین، ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت. ئه‌زمونی ته‌واوی سیسته‌مه دیموكراسییه راسته‌قینه‌كان، ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، بێریڤان خال و، وه‌زیری رۆشنبیری كانتۆنی جه‌زیره، سوپاسی په‌یوه‌ندیی و پشتیوانییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد، له‌وێستگه جیاوازه‌كانی شۆڕشی ئازادی رۆژئاواداو هاوكات به‌پێویستیزانی، كه په‌یوه‌ندی رووناكبیری و فه‌رهه‌نگی نێوان به‌شه‌كانی كوردستان، له‌نێویاندا رۆژئاوا‌و باشوری كوردستان پته‌وتر بكرێت و وتیشی: پشتیوانی و هاوكارییه‌كانتان بۆ رۆشنبیرانی رۆژئاوای كوردستان جێگه‌ی بایه‌خ و پێزانینه.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد، له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی بواری فه‌رهه‌نگی رووناكبیری‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێنه‌ر بۆ لای خوێندنه‌وه‌و چالاكییه ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگییه‌كان، كه ده‌بێته مایه‌ی هۆشیاری زیاتری كۆمه‌ڵ.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، شێرزاد عادل ئێزی، نوێنه‌ری په‌یه‌ده له‌هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی هه‌ر له‌رۆژانی سه‌ره‌تای شۆڕشی رۆژئاوای كوردستانه‌وه، به‌مایه‌ی شانازی زانی و رایگه‌یاند: یه‌كێتیی، كه قوتابخانه‌ی مام جه‌لاله، هه‌ڵوێست و پشتیوانی و هاوكارییه‌كانی بۆ رۆژئاوای كورستان، هه‌ڵوێستی مه‌بده‌ئی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی بوون و سوپاستان ده‌كه‌ین.
PUKmedia راگه‌یاندنی هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25