riklam

گرانكردنی كارتی مۆبایل و ئینته‌رنێت هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌؟

کوردستان 03:33 PM - 2015-08-03
ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی گه‌یاندن ناگرێته‌وه‌ كه‌ مۆڵه‌تیان له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌

ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی گه‌یاندن ناگرێته‌وه‌ كه‌ مۆڵه‌تیان له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌

له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، هاتووه‌: گرانكردنی كارت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی گه‌یاندن ناگرێته‌وه‌ كه‌ مۆڵه‌تیان له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

باج خستنه‌سه‌رو گرانكردنی كارتی مۆبایل و ئینته‌رنێت به‌پشتبه‌ستن به‌مادده‌ی 33 له‌یاسای بوودجه‌ی فیدراڵی ساڵی (2015)ی عیراق بووه‌و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی گه‌یاندن ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ مۆڵه‌تی كاركردنیان له‌ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عیراقی CMC وه‌رگرتووه‌ بۆ نموونه‌ كۆمپانیاكانی (ئاسیاسیڵ و كۆڕه‌ك تیلیكۆم و زه‌ین)، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی گه‌یاندن ناگرێته‌وه‌ كه‌ مۆڵه‌تی كاركردنیان له‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌و خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ و وایه‌رلێس پێشكه‌شده‌كه‌ن.
بۆیه‌ له‌حاڵه‌تی روودانی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ به‌گرانكردنی كارت، داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له‌ڕێگای ئه‌و ئیمیڵه‌وه‌ [email protected] په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به‌ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست بۆئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی په‌یڕه‌وبكه‌ین.

ئومێد محه‌مه‌د ساڵح
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن
3-8-2015

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket