خۆیان بۆ ئێزدییان مه‌ڵاس دابوو!
بیروڕا 02:30 PM - 2015-08-03خالد سلێمان
خالد سلێمان
I
له‌سه‌رده‌می سوڵتان سلێمان قانونیدا، كه له‌نێوان ساڵانی (١٥٢٠-١٥٦٦م)دا حوكمی خه‌لافه‌تی عوسمانی كرد، له‌موفتی ئیسلامی ئه‌و ده‌مه ئه‌بو سعودی ئامێدی ده‌پرسن ئه‌گه‌ر كوشتنی ئێزدییان حه‌ڵاڵ بێت؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا به‌ئاشكراو بێ پێچ‌و په‌نا كوشتن‌یان به»جیهاد» له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. به‌لای ئه‌وه‌وه هه‌ركه‌سێك به‌ده‌ستی ئه‌وان بكوژرێت به‌شه‌هیدی ده‌زانێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌داو له‌سه‌ر زاری ئه‌بو سعودی ئامێدی-یه‌وه وتراوه، قسه‌ی له‌كوشتن مه‌ترسیدارتری تیایه. له‌شوێنێكدا ده‌ڵێت: « تشتیت شملهم و تفریق جموعهم»، واته: «له‌یه‌ك دوورخستنهوهیانو بڵاوه پێكردنی كۆمه‌ڵه‌كانیان». ئه‌مه به‌شێكه له‌مێژووی ئیسلامی‌و خه‌لافه‌ته‌كان، به‌تایبه‌تیش خه‌لافه‌تی عوسمانی كه بۆ ماوه‌ی ٤٠٠ ساڵ، به‌مشێوه‌یه حوكمی دهكردو له‌سه‌ر جه‌سته‌ی غه‌یره موسڵمانان، جوگرافیا‌و خهیاڵو پاره‌ی سه‌ڵته‌نه‌ی پێ فراوان ده‌كرد.
II
ئه‌بو سعود له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: «بۆیان هه‌یه پیاوه‌كانیان بكوژن‌و ره‌چه‌ڵه‌كیان دهربێننو ژنهكانین له‌بازاڕی موسڵماناندا وه‌ك دیلی شه‌ڕ دژی خوانه‌ناسان بفرۆشن، ئازادن چی به‌كچ‌و ژنه‌كانیان ده‌كه‌ن».
داعش له‌ژماره (٤)ی گۆڤاره‌كه‌یدا به‌ناوی (دابق)، له‌وتارێكدا به‌ناونیشانی «بوژانه‌وه‌ی كۆیلایه‌تی» هه‌مان قسه دووباره ده‌كاته‌وه. ئه‌م قسانه‌ی ئه‌بو سعودی ئامێدی له‌كتێبی (مهزله العقل البشری)ی توێژه‌ری كۆچكردووی عیراقی عه‌لی وه‌ردی له‌به‌شی دووه‌مدا به‌ناونیشانی (لۆژیكی ده‌مارگیره‌كان)دا دۆكۆمێنتكراوه.
III
داعش لهمیراتێكی به‌تاڵه‌وه دهرناكهوێتو ساڵی ٢٠١٤ ئیزدییانی كوردستان به‌ده‌ردی ساڵانی حوكمی سوڵتان سلێمان قانونی نابات، به‌ڵكو له‌ناو كه‌له‌پورێكی پڕ لهدڵڕهقییهوه سهرههڵدهداتو له‌بنه‌ڕه‌تیشدا ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به‌ئایینه‌وه‌و تێكه‌ڵ بهنهژادپهرستی نه‌ته‌وه‌ییش ده‌بێت. له‌لایه‌كه‌وه كه‌له‌پوری فیكری كه‌سانی وه‌ك ئیبن ته‌یمییه‌و جونه‌یدی به‌غدادی‌و ئه‌بو سعودی ئامێدی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كه‌له‌پوری سیاسی‌و ئه‌زموونی هاوچه‌رخی وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان ئاوێته‌ی یه‌كتری دهبنو توندڕه‌وی ئایینی‌و نه‌ته‌وه لهقوڕو لیته‌ی كۆمه‌ڵكوژیدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه. لهههمووكاتێكیشدا ئه‌زموونی ئیخوان موسلمین‌و تیۆریستی وه‌ك «سه‌ید قوتب» له‌م یه‌كگرتنه‌وه‌ی توندڕه‌وی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌دا، ته‌مومژی مێژووه‌كه روونتر ده‌كاته‌وه.
IV
هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و شایه‌تحاڵانه‌ی لهكوشتارگهكهی ئابی (٢٠١٤) رزگاربوون‌و خۆیان گه‌یانده چیای شنگال، خاڵێكی تر له‌مێژووی ئێزدییان روون ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ژینگه‌ی غه‌یره ئێزدی پارێزگای نه‌ینه‌وا كه زۆرینه‌ی موسڵمانی سوننه‌یه، بۆ رۆژێكی وه‌ك (٣/٨/٢٠١٤) خۆی مه‌ڵاس داب‌و. تاڵانكردن، رفاندنی كچ‌و ژنانی ئێزدی، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر موڵك‌و خانوو، هه‌روه‌ها مه‌ڕوماڵاتی خه‌ڵكدا. ئه‌م ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه سوننه مه‌زهه‌به‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، باخچه‌ی پشته‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش‌یش بوو، كه زۆربه‌ی ره‌هایان لهئهفسهرهكانی ناو سوپای پێشووی عیراق بوون. كوشتارگه‌كه‌ی شنگال، جگه لهمیراتهكهی سوڵتان سلێمان قانونی، میراتی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید-یشمان بیرده‌خاته‌وه، كه ساڵی ١٩١٥ چی به‌سه‌ر ئه‌رمه‌نه‌كاندا هێنا.
V
له‌ناو به‌شێكی دیاری كوردی سوننه مه‌زهه‌بیشدا -ده‌سته‌بژێری سیاسی به‌تایبه‌تی-، راسیزمی ئایینی‌و مه‌زهه‌بی به‌شێكی تره له‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێزدییاندا هاتو كه‌سانی زۆری وه‌ك (د.عه‌بدولواحید) له‌ناو ژینگه‌ی ئێمه‌دا دهژیو گوتاری رق‌و كینه دژی غه‌یره موسڵمان بڵاو ده‌كاته‌وه‌و چه‌نده‌ها ناووناتۆره‌ی ناجۆرو نه‌شیاوو راسیست دژی ئێزدیان ئێژێت، به‌شێكه له‌هه‌مان ژینگه‌ی سوننه مه‌زهه‌به‌كه‌ی موسڵ.
له‌ئاستی گشتیشدا، له‌خه‌یاڵدانی زۆرینه‌ی كورددا، وێنه‌ی ئێزدی له‌وێنه‌ی ره‌وته سه‌له‌فیه‌كان زۆر جیاوازتر نییه‌و تائێستا ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان تیا نییه له‌گه‌ڵ كوڕ‌و كچانی رووناكیدا ژه‌مێك نان بخۆین.
VI
ئێمه‌ش به‌شدارین، وا نییه؟
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25