riklam

كیری: رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ئارامی ناوچه‌كه‌ ده‌پارێزێت

جیهان 10:02 AM - 2015-08-03
جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا

جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكی راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا ئاسایش و ئارامی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌پارێزێت.

جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه‌ به‌ سه‌ردانێك له‌ میسر به‌سه‌ر ده‌بات له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ سامی شكری هاوتا میسرییه‌كه‌ی خۆی ئاشكرایكرد، گومان له‌وه‌دا نییه‌ ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی به‌ باشی جێبه‌جێبكرێت میسرو هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه‌ شاهیدی ناوچه‌یه‌كی ئارامترو ئه‌منتر ده‌بن.

كیری سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی میسر راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ واشنتۆن پشتیوانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر ده‌كات له‌ پێناو به‌هێزبوونی بنه‌ماكانی دیموكراسی له‌و وڵاته‌داو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئه‌مریكا و میسر به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر گفتوگۆكانیان به‌ مه‌به‌ستی هاوكاری زیاتری ئابووری نێوان واشنتۆن و قاهیره‌.


PUKmedia  وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی میهر

33586382015_ththt.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket