riklam

ئه‌مریكا ئاماری كوژراوانی داعش ئاشكراده‌كات

عیراق 09:15 AM - 2015-08-03
سێ هه‌زار هێرشی ئاسمانی له‌ دژی تیرۆرستانی داعش ئه‌نجامداوه‌

سێ هه‌زار هێرشی ئاسمانی له‌ دژی تیرۆرستانی داعش ئه‌نجامداوه‌

ئه‌مریكا سێ هه‌زار هێرشی ئاسمانی له‌ دژی تیرۆرستانی داعش ئه‌نجامداوه‌، باڵیۆزی ئه‌و وڵاته‌ش له‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت 15 هه‌زار تیرۆرست كوژراون.

ستوارت جۆنز باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌مریكا سێ هه‌زار هێرشی ئاسمانی له‌ دژی تیرۆرستانی داعش ئه‌نجامداوه‌.

رونیشیكرده‌وه‌: هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان رۆڵێكی باشی بینیوه‌ بۆ لێدانی تیرۆرستانی داعش له‌ زانكۆی ئه‌نبار پێش چوونه‌ ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر.

وتیشی: زیاتر له‌ 15 هه‌زار تیرۆرستی داعش كوژراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌شوێنی كوژراوه‌كانی داعش بكات.

هه‌رله‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌مید عه‌بدولئه‌میر خه‌زره‌جی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر رایگه‌یاند: هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ شه‌ڕوپێكدادان توانیان زانكۆی ئه‌نبار له‌ تیرۆرستانی داعش پاكبكاته‌وه‌.

ئاشكراشیكرد كه‌ ده‌یان تیرۆرستی داعش له‌ ئۆپه‌راسیۆنی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌نبار كوژراون جگه‌ له‌ برینداربوونی ده‌یان تیرۆرستی تر.

PUKmedia ئاژانسه‌كان
و/ هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket