riklam

حكومەت كاتی دابەشكردنی موچەی مانگی ئایاری دیاریكرد

ئابوری 06:07 PM - 2015-07-05
 نێچیرڤان بارزانی: هەوڵدەدەین وەك بەغدا لێبێت و موچە لەكاتی خۆیدا بدرێت

نێچیرڤان بارزانی: هەوڵدەدەین وەك بەغدا لێبێت و موچە لەكاتی خۆیدا بدرێت

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند پێش جەژن موچەی مانگی 5ی فەرمانبەران دابەشدەكەن.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەفی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی لەبارەی دابەشكردنی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران رایگەیاند:هەموو هەوڵكیمان بۆ ئەوەیە موچەی فەرمانبدەران بدەین، بەڵێ پێش جەژن موچەی مانگی 5ی فەرمانبەران دەدەین.

وتیشی: هەوڵەكانمان بۆ ئەوەیە چیتر موچەی فەرمانبەران دوانەكەوێت، ئەمە بابەتە نەبێتە هەواڵ كە مژدەبێت موچە هات، بۆ مانگی 6 و 7 نا، بەڵام دواتر هەوڵدەدەین وەك بەغدا لێبێت و موچە لەكاتی خۆیدا بدرێت.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket