riklam

یه‌په‌گه‌ ئاماری شه‌ڕوپێكادانه‌كانی مانگی حوزه‌یران راده‌گه‌یه‌نێت

کوردستان 03:56 PM - 2015-07-05
 ئاماری شه‌ڕوپێكادانه‌كانی مانگی حوزه‌یران

ئاماری شه‌ڕوپێكادانه‌كانی مانگی حوزه‌یران

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ئاماری شه‌ڕوپێكدادانه‌كان و كوژراوه‌كانی مانگی حوزه‌یرانی رابردوویان راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ئه‌مڕۆ 5-7-2015، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، رایانگه‌یاندوه‌، ئاماری شه‌ڕوپێكادان و كوژراوه‌كانی داعش له‌مانگی حوزیرانی رابردوودا به‌م شێوه‌یه‌بووه‌:

1-یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا، 42 هێرشیان بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش ئه‌نجامداوه‌.

2-یه‌كینه‌كانی پارستنی گه‌ل له‌ مانگی حوزه‌یراندا 44 جار رووبه‌ڕووی تیرۆرستانی داعش بوونه‌ته‌وه‌و شكاندویانن.

3-له‌مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ 4 هێرش به‌ بارهه‌ڵگری بۆمبڕێژكراو كراوه‌ته‌سه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل.

4-یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا 483 داعشیان كوشتووه‌.

5-لاشه‌ی 223 تیرۆرستی داعش كه‌وتۆته‌ به‌رده‌ستی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل.

6- له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوودا 6 تیرۆرستی داعش له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه‌ به‌دیل گیراون.

7- له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر سه‌دان پارچه‌ چه‌كی گه‌وره‌و مام ناوه‌ند و بچوكی تیرۆرستاندا گیراوه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket