riklam

جێگری كۆمیته‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر تیرۆركرا

ی.ن.ک‌‌ 10:22 AM - 2015-07-05
كه‌مال محه‌مه‌د جه‌بار

كه‌مال محه‌مه‌د جه‌بار

شه‌وی رابردوو 4-7-2015 له‌گه‌ڕه‌كی ئیسكانی شاری كه‌ركوك به‌ ده‌سترێژی گوللـه‌ جێگری كۆمیته‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر تیرۆركرا، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی شاری كه‌ركوكیش رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند كه‌سێك به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و به‌رپرسه‌ ده‌ستگیركراون .

عه‌قید ئازاد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی شاری كه‌ركوك له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو چه‌ند چه‌كدارێك كه‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMW  یان پێبوو، ته‌قه‌یان له‌ ( كه‌مال محه‌مه‌د جه‌بار ) جێگری كۆمیته‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر كردو له‌ئه‌نجامدا ژنێك برینداربوو و ناوبراویش تیرۆركرا.

وتیشی: دوای رووداوه‌كه‌ هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس توانیویانه‌ چه‌ند كه‌سێك به‌تۆمه‌تی تیرۆركردنی جێگری كۆمیته‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر ده‌ستگیر بكه‌ن.


PUKmedia هه‌ردی ئه‌بو به‌كر / چه‌مچه‌ماڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket