riklam

فڕۆكه‌ عیراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ به‌سه‌ر موسڵدا به‌رده‌ده‌نه‌وه‌

عیراق 06:45 PM - 2015-07-04
داوا ده‌كه‌ن هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن

داوا ده‌كه‌ن هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن

چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی عیراقی بڵاوكراوه‌ به‌سه‌ر ئاسمانی شاری موسڵدا به‌رده‌ده‌نه‌وه‌و ئاگاداری هاووڵاتیانی ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ن به‌منزیكانه‌ تیرۆرستانی داعش له‌و شاره‌ ده‌كرێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

ئاژانسی هه‌وڵی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 4-7-2015، بڵاویكرده‌وه‌، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی عیراقی بڵاوكراوه‌ به‌سه‌ر ئاسمانی شاری موسڵدا به‌رده‌ده‌نه‌وه‌، كه‌تێیدا ئاگاداری هاووڵاتیانی ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌منزیكانه‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌و شاره‌ ده‌رده‌كرێنه‌ ده‌ره‌وه‌و ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ عیراقییه‌كانه‌وه‌ كۆنتڕۆڵده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دراوه‌، ئه‌و بڵاوكراوانه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقه‌وه‌ ئاماده‌كراون كه‌ تێیدا نوسراوه‌ پشت به‌خوا به‌منزیكانه‌ شاره‌كه‌ كۆنتڕۆڵده‌كرێته‌وه‌و هه‌موو شته‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ دۆخی جاران و بارودۆخ له‌و شاره‌دا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ و پشت به‌خوای گه‌وره‌ له‌ جه‌ورو سته‌م و دواكه‌وتوویی رزگارتان ده‌بێت، بۆیه‌ پێتان ده‌ڵێین هاوكاری و پشتگیری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن.

 
 PUKmediaرۆیته‌رز 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket