وه‌زیری به‌رگری كانتۆنی جزیره: به‌شێك له‌تیرۆرستانی داعش بۆ توركیا هه‌ڵاتن
چاوپێکەوتن 11:26 PM - 2015-06-25عه‌بدولكه‌ریم سارۆخان وه‌زیری به‌رگری كانتۆنی جزیره له‌ڕۆژئاوای كوردستان
عه‌بدولكه‌ریم سارۆخان وه‌زیری به‌رگری كانتۆنی جزیره له‌ڕۆژئاوای كوردستان، باس له‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازیانه ده‌كات كه به‌مدواییه شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه ئه‌نجامیاندا له‌دژی چه‌كدارانی داعش له‌و سنوره، ده‌ڵێت: به‌شێك له‌چه‌كدارانی ئه‌و گروپه بۆ توركیا هه‌ڵاتن، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه كه "ئاماده‌نین له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا شه‌ڕی داعش بكه‌ین".
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا، سارۆخان ئاشكرایده‌كات كه رێژه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌نێو كوژراوانی ئه‌م دواییه‌ی داعشدا هه‌بووه له‌ڕۆژئاوا، سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسی ئه‌و دیلانه‌ی لایانه كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كورستانن، وتی "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم كه‌فاله‌تیان بكه‌ن چاوپۆشی لهدیلهكانی باشور ده‌كه‌ین".
* سه‌ره‌تا له‌و پڕۆسه سه‌ربازیه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین كه ماوه‌یه‌كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) له‌ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستیانپێكردووه بۆ ئازادكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، سروشتی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازیه چیه؟
عه‌بدولكه‌ریم سارۆخان: ئه‌و پڕۆسه‌یه ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ستمانپێكردوه به‌ناوی شه‌هید روبار، له 6ی مانگی رابردوه‌وه ده‌ستمان به‌پڕۆسه‌ی ئازادكردنی گرێ سپی كرد كه له‌ناوچه‌كانی گردی عه‌بدولعه‌زیزو تهلتهمرو ناوچه‌كانی برۆكاو راویهو چیای كه‌زوان و ته‌واوی ناوچه‌كانی تر تا گرێ سپی، به‌ڵام كۆنتڕۆڵكردنی گرێ سپی زۆری خایاند، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پێگه‌ی به‌هێزی داعش له‌و ناوچه‌یه كه شوێنێكی ستراتیژی بوو بۆ داعش، به‌ڵام داعش له‌و ده‌ڤه‌ره نه‌ماوه‌و سه‌دان كه‌سیان لێكوژراوه‌و به‌شێكی ته‌رمه‌كانیشیان له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌دایه، به‌شێكیشیان رایانكرد بۆ توركیا.
* تائێستا چه‌ند شوێنتان ئازاد كردوه‌و به‌ته‌مان تا كوێ بڕۆن؟
عه‌بدولكه‌ریم سارۆخان: به‌رنامه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه تا داعش له‌ڕۆژئاوای كوردستان بمێنێت بهرگریو خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی خاكی خۆمان، ئێستا داعش له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی رۆنێو له‌باشوری حه‌سه‌كه‌و ناوچه‌كانی نێوان رهقفهو گرێ سپی ماون، ده‌بێت له‌و ناوچانه‌ش ده‌ریانبكه‌ین، نابێت بهێڵین یه‌ك ناوچه بمێنێت له‌نێوان ئێمه‌و كانتۆنی كۆبانێ، نابێت هیچ ناوچه‌یه‌كیش بمێنێت كه مه‌ترسی هه‌بێت بۆ خاكی كوردستان بۆیه تا نزیك ره‌ققه ئێمه ناوه‌ستین.
* به‌شداری ده‌كه‌ن له‌كۆنتڕۆڵكردنی شاری ره‌ققه كه به‌پایته‌ختی داعش له‌سوریا داده‌نرێت؟
عه‌بدولكه‌ریم سارۆخان: ئه‌گه‌ر پێویستبكات له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك خه‌باتی خۆمان ده‌كه‌ین، چونكه ئامانجی ئێمه رزگاركردنی مرۆڤه‌و ئامانجی یه‌كه‌می یه‌په‌گه ئه‌وه‌یه خه‌ڵك له‌ده‌ستی داعش رزگاربكات، ئێمه ئه‌گه‌ر داوامان لێبكهنو خه‌ڵكی ره‌ققه‌ش ئه‌و داواكاریه‌یان هه‌بێت له‌یه‌په‌گه ئه‌وا هێزی ئێمه به‌شداری ده‌كه‌ن، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت مرۆڤ رزگاربكه‌ین جا ئه‌و كه‌سانه عه‌ره‌ب بێت یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ ئێمه گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ له‌ده‌ستی ئه‌و دڕندانه رزگاربكه‌ین.
* هیچ په‌یوه‌ندیه‌كتان به‌ستوه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سوریا بۆ ئازادكردنی ره‌ققه؟
عه‌بدولكه‌ریم سارۆخان: هیچ پهیوهندیو هاوكاریه‌ك له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌واندا نیه، ئاماده‌ش نین له‌گه‌ڵ رژێم شه‌ڕی داعش بكه‌ین، به‌ڵام ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تر هاوكاریان بكه‌ین له‌وانه، سوپای ئازادی سوریا‌و بوركانی فورات‌و گروپه عه‌ره‌بیه‌كانی تر.
* ده‌تانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه چیبكه‌ن، بۆ نمونه شاره كورده‌كان به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستنه‌وه؟
عه‌بدولكه‌ریم سارۆخان: ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌بوو كه گرێ سپی له‌ده‌ست داعش ده‌ربهێنین چونكه شوێنێكی ستراتیژی بوو بۆ داعش كه مه‌ترسی هه‌بوو بۆ هه‌ردوو كانتۆنی كۆبانێ‌و جزیره، بۆیه ئێمه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیمان گرێ سپی بوو كه داعش لاواز بكه‌ین‌و رێگری له‌كورد نه‌مێنێت، ئێمه ئێستا ئه‌و ناوچانه‌ش ته‌سلیمی خه‌ڵكی خۆی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان شاره‌كه بپارێزن.
* بۆ ئه‌و كاره داوای هاوكاریتان له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كردوه؟
عه‌بدولكه‌ریم سارۆخان: ئێمه له‌كانتۆنی جزیره هێزی پێویستی خۆمان هه‌یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستی بوایه ئه‌وا بانگه‌وازی‌و داوكاریمان ده‌كرد، ئێمه شانازی به‌هه‌موو كوردی هه‌ر چوار پارچه‌وه ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام هاوكارو شه‌ڕڤانن بۆ هه‌ردولا، ئه‌مه‌شمان له‌كۆبانێ بینی كه شه‌هیدی هه‌ر چوار پارچه هه‌بوو.
* ئێوه هاوكاری سوپای ئازاد‌و گروپه عهرهبیو مه‌سیحیه‌كان ده‌كه‌ن، بۆچی رێگه‌ناده‌ن پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاواش بێت خه‌بات بكات‌و هاوكاریان بن؟
عه‌بدولكه‌ریم سارۆخان: ئێمه له‌ناوچه‌كانی عه‌ره‌بی كۆنتاكتمان له‌گه‌ڵ سوپای ئازاد‌و هێزه عه‌ره‌بیه‌كان هه‌یه نه‌وه‌ك ناوچه كوردیه‌كان، ئه‌وان له‌ژێر فه‌رمانده‌ی یه‌په‌گه شه‌ڕده‌كه‌ن واته ئه‌وان هاوكاری ئێمه دهكهنو ئه‌گه‌ر بێن له‌ژێر فه‌رمانده‌ی ئێمه شهڕبكهنو به‌رگری بكه‌ن ئه‌وا رێگه‌یان پێده‌ده‌ین بابێن پێشوازیشیان لێده‌كه‌ین، به‌ڵام شهرتو مه‌رجمان قبوڵ نیه.
* كێن ئه‌و گروپانه‌ی ئێوه زۆرترین شه‌ڕتان لهگهڵكردون له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا، داعش یان كێی تر؟
عه‌بدولكه‌ریم سارۆخان: له‌سه‌ره‌تاوه سوپای بهعسو رژێم بوو، دواتر به‌ره‌ی نوسره‌و سوپا‌و گروپ‌و كه‌تائیب به‌ناوی جیاجیا ده‌هاتن شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌كرد، به‌ڵام گروپی هه‌ره مه‌ترسیدارو ترسناك داعش بوو كه ئێستا ئه‌ویشمان ده‌ركرد له‌خاكی خۆمان.
* هیچ دیلێكیتان ده‌ستگیركردوه له‌نێو گروپه توندڕه‌وه‌كاندا كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بن؟
عه‌بدولكه‌ریم سارۆخان: به‌ڵی دیلی زۆرمان گرتوه له‌سنوری كانتۆنی خۆمان، زیاتر له 600 داعشمان كوشتوه‌و كوردیشیان تێدایه، كه كوردی باشور‌و باكوریشن، به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كوژراوه كورده‌كان خه‌ڵكی باشور بون.
* ئه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشتر دهستگیرتانكردون له‌شه‌ڕه‌كاندا له‌كوردی باشور، چهندنو چاره‌نوسیان چی ده‌بێت؟
عه‌بدولكه‌ریم سارۆخان: چاره‌نوسی دیله‌كان به‌پێی یاسای سه‌ربازی ده‌بێت، یاسا چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات ههرئهوهیهو هیچ جیاوازیه‌كیش له‌نێوان دیله‌كان نیه، ئێمه دواتر رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌وانه‌ی كورده‌كان چاره‌نوسیان چی ده‌بێت، جارێ بڕیاری له‌سه‌ر ناده‌ین چونكه شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی باشور‌و خه‌ڵك‌و كه‌سایه‌تی گه‌وره كه‌فاله‌تی ئه‌وان بكه‌ن ئه‌وا چاوپۆشیان لێده‌كه‌ین.
* ئه‌مه‌ریكا هاوكاریتان ده‌كه‌ن له‌و پڕۆسه‌یه‌دا؟
عه‌بدولكه‌ریم سارۆخان: به‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا هاوكاریه‌كی زۆری ئێمه‌ی كردوه، ته‌واوی ئه‌و هێزه هاوپه‌یمانانه كه ئێستا له‌دژی داعش ده‌جه‌نگن، ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی چهكو فڕۆكه‌وه پاڵپشتیه‌كی زۆر گه‌وره‌بون بۆ ئێمه كه توانیمان ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه به‌ده‌ستبهێنین، ئێمه ئێستا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان هه‌یه‌و هێزی رۆژئاوای كوردستان به‌هێزێكی گه‌وره ده‌زانن.
PUKmedia له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25