riklam

سۆسیالیست هه‌واڵێكی شه‌رقیه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌

کوردستان 03:53 PM - 2015-05-23
حزبی سۆسیالیست هه‌واڵێكی ته‌له‌فزیۆنی شه‌رقیه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌

حزبی سۆسیالیست هه‌واڵێكی ته‌له‌فزیۆنی شه‌رقیه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌

حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان هه‌واڵێكی ته‌له‌فزیۆنی شه‌رقیه‌ سه‌باره‌ت به‌ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری ئه‌و حزبه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 22-5-2015 ته‌له‌فزیۆنی شه‌رقیه‌ هه‌واڵێكی له‌سه‌ر زاری محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی پاسه‌وانه‌كانی د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق بڵاوكرده‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ناڵی شه‌رقیه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارییه‌و شێوێندراوه‌، بێ بنه‌مایه‌و دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌.

PUKmedia له‌ جه‌ماوه‌ر نیوز وه‌رگیراوه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket