ونبویه‌كی تری هه‌ڵه‌بجه به‌شوێن خانه‌واده‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت
جینۆساید 09:02 PM - 2015-05-03به‌دوای خانه‌واده‌ی راسهقینهیدا ده‌گه‌ڕێت
مناڵێكی تاوانی كیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه به‌شوێن خانه‌واده‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت .
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردودا هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی مناڵێكی ون بووی تاوانی كیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه له ئێران گه‌یشته هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ 3-5-2015 ئه‌و مناڵه هێنرایه‌وه هه‌ڵه‌بجه و له كۆنگره‌كی رۆژنامه‌وانی دا چیرۆكی ون بوونی خۆی گێرایه‌وه و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانیش ئاماده‌یی ئه‌نجام دانی پشكنینی (D NA) یان بۆ ئه‌و مناڵه ده‌ربڕی بۆ شاد كردنه‌وه به خانه‌واده راسته‌قینه‌كه‌ی.
مریه‌م له لێدوانێكدا بۆ پPUKmedia رایگه‌یاند: من ناوم مریه‌م-ه له ته‌مه‌نی (8) ساڵانه‌وه له‌لایه‌ن خانه‌واده‌یه‌كی ئێرانییه‌وه بهخێوكراوم ئیێستا ته‌مه‌نم بوه به (27) ساڵان، ئێستا ناسنامه‌ی ئێرانیم بۆ ده‌رهێنراوه دوای مردنی ئه‌و باوكه‌ی كه به‌خێوی كردوم له ئێران، پێم وترا كه من خه‌ڵكی كوردستان‌م و به‌خێو كراوم ئێستاش دڵنیا نیم خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بم هاتووم بزانم خانه‌واده‌ی راسته‌قینه‌م ده‌دۆزمه‌وه یاخود نا.
وتیشی: من وێنه‌ی ته‌مه‌نی (8) مانگیم پێیه و پێشتریش سه‌ردانی شاره كوردییه‌كانی ئێرانم كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ئاخۆ كامانه‌ن خانه‌واده‌ی راسته‌قینه‌ی من و هیواش ده‌خوازم له رێگه‌ی پشكنینی (DNA) وه ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی من دیاری بكرێت.
ئه‌ركان حه‌سه‌ن قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دوای ئه‌نجام دانی چه‌ندین گفتوگۆ له پێشتر و ئێستاشدا له رێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌و كیژۆڵهبهمان هێنایه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه و به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له ئێستادا هه‌ن دڵنیاین خه‌ڵكی كوردستانه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌موو رێكاره یاساییه‌كان ده‌گیرینه به‌ر بۆ ئاشناكردنه‌وه‌ی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان ئه‌وه‌ی به PUKmedia ی راگه‌یاند: كه هه‌موو كاره پێویسته‌كان بۆ ئه‌م كیژۆڵه‌یه ده‌گرینه به‌ر تا ئاشنا كردنه‌وه‌ی به خانه‌واده‌كه‌ی.
ئێستا مریه‌م ته‌مه‌نی (27) ساڵانه‌و كۆلیژی كارگێری و ئابوری له ئێران ته‌واو كردوه و له شاری رهشدی ئێرانه‌و به وته‌ی خۆشی پیان وتوه كه بروات خانه‌واده‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه .
به‌پێی ئاماره‌كانیش (62) مناڵی ونبووی تاوانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ن و له‌و رێژه‌یه‌ش (8) مناڵ تاوه‌كو ئێستا دۆزراونه‌ته‌وه.
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25