riklam

شه‌نگال.. پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی فراوانی داعش تێكده‌شكێنێت

کوردستان 05:01 PM - 2015-05-03
زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای شه‌نگال هێرشێكی تیرۆرستانی داعش تێكده‌شكێنن و چه‌ندین تیرۆرست ده‌كوژرێن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ غه‌یاس سوچی كارگێری مه‌ڵبه‌ندی موسڵ-ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 3-5-20105به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، تیرۆرستانی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ قه‌ڵای سمایل به‌گ له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای شه‌نگال و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ له‌ تیرۆرستان هاتنه‌ ده‌ست و توانیان هێرشه‌كه‌ی داعش بشكێنن و چه‌ندین تیرۆرستی داعش بكوژن و زیانێكی زۆریش به‌و تیرۆرستانه‌ بگه‌یه‌نن.

وتیشی: له‌گه‌ڵ هێرشی تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانیان، بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ستپێكردو چه‌ندین مۆڵگه‌و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تیرۆرستانیان تێك شكاندوه‌و زیانێكی زۆر به‌ر تیرۆرستان كه‌وتووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: هه‌ر ئه‌مڕۆ تیرۆرستانی داعش له‌ قه‌زای شه‌نگال 12 خانوویان ته‌قاندۆته‌وه‌ كه‌ ماڵی كادیری حزبی و ئه‌فسه‌رو سه‌ربازی سوپای عیراقن.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket