riklam

ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی كاره‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه‌

کوردستان 03:07 PM - 2015-05-03
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا دوو بڕیاری گرنگ دران كه‌ ئامانجی خزمه‌تكردنی شاره‌

له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا دوو بڕیاری گرنگ دران كه‌ ئامانجی خزمه‌تكردنی شاره‌

دوای چه‌ندین مانگ هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبوونه‌وه‌كانیان، به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری سلێمانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی به‌ئاڕاسته‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنی ده‌زگا ئیدارییه‌كانی سنوری سلێمانی بۆ پێكه‌وه‌ خزمه‌تكردنی شارو فراوانكردنی ده‌ستی ئاوه‌دانی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه‌.

د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی ده‌ستخۆشی له‌سه‌رۆكی شاره‌وانی و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی كرد كه‌ له‌م بارودۆخه‌دا په‌رۆشی سلێمانین، داواشیكرد له‌مه‌ودا ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی وه‌ك هه‌میشه‌ هاوكاریانبن بۆ گه‌یاندنی خزمه‌ت و باشتركردنی كاره‌كان و كۆبونه‌وه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و سلێمانی بێت
پارێزگاری سلێمانی.

 وتیشی: له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا دوو بڕیاری گرنگ دران كه‌ ئامانجی خزمه‌تكردنی شار كه‌ ئه‌وانیش ته‌رخاكردنی زه‌ویه‌ بۆ دروستكردنی دوو بازاری میلی و بنیادنانی چه‌ند شه‌تڵگه‌یه‌كی مۆدێرن و به‌رنامه‌شمان داناوه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی داهاتوودا چه‌ند بڕیارێكی دیكه‌ ده‌ربكه‌ین.

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه‌ ئه‌ندازیار یوسف یاسین سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی ئاماده‌ی بوو باس له‌چۆنێتی هه‌ماهه‌نگی زیاتری پارێزگاو شاره‌وانی و یه‌كه‌ ئیداریه‌كان كراو كه‌كاروباره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك رای بكرێن سلێمانی سودمه‌ندبێت لێی.

له‌لێدوانێكیشدا شێخ عومه‌ر مه‌حوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كانیانی راگه‌یاندو وتی: وه‌ك رابردوو ئیتر ده‌ستبه‌كار ده‌بینه‌وه‌و خه‌مان خزمه‌تكردن و به‌ته‌نگه‌وه‌ چوونی هاووڵاتیان ده‌بێت تا پێكه‌وه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانمانه‌ به‌پشت به‌ستن به‌ یاسا رایپه‌رێنین.

PUKmedia كوردۆ عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket