riklam

دوو رێگا بۆ دره‌وشاوه‌كردنی پێستی رووخسار به‌ماسكی كه‌ره‌

هەمەرەنگ 09:01 AM - 2015-05-02
.

.

ئایا ده‌زانیت كـه‌ ماسكی كه‌ره‌ بۆ رووخسارت كاریگه‌رییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری ده‌بێت؟ ئه‌وه‌ كێشه‌ نییه‌ كه‌ پێستت چ جۆرێكه‌، وشـك یان ئاسایی یان چـه‌ور، ئـه‌م ماسكه‌ ده‌بێته‌ هۆی دره‌وشانـه‌وه‌ی پێستی رووخسارت.

رێگـاكانی دروستكردنی:

1- مـاسكی كـه‌ره‌و مـانگۆ: ئـه‌مجۆره‌یان بۆ پیستی وشك كـاریگه‌ره‌. مانگـۆو كه‌ره‌ به‌ ڤیتامین A ده‌وڵـه‌مـه‌ندن، رووخـسار له‌ سوتـان به‌ تیشكی خۆر ده‌پارێزێت و هه‌ستـیاریی پێویست نـاهێڵێت.

2- مـاسكی كه‌ره‌و شیلك: ئه‌مه‌ش ماسكێكی تره‌ كه‌ كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاو هه‌یه‌. ترشی ئـه‌لفا هایدرۆكسید له‌ شیلكدا بوونی هه‌یه‌، پێست له‌ چرچ و لۆچی ده‌پـارێزێت و پێستی مردووی ده‌موچـاو لاده‌بـات و ڕێگری له‌ زیادبوونیان ده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌م ماسكه‌ بۆ كـونه‌ گیراوه‌كانی پێست به‌سووده‌و ده‌بێته‌ هۆی نه‌مانی زیبكه‌ی هه‌رزه‌كاران.

PUKmedia  و/ به‌هره‌ ساڵح

س/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket