riklam

حكومه‌ت ئه‌مساڵیش گه‌نم له‌جوتیاران ده‌كڕێته‌وه‌

ئابوری 10:19 PM - 2015-05-01
.

.

وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م ساڵیش له‌كاتی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و كڕینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سایلۆكانه‌وه‌ نرخه‌كه‌ی هه‌ر وه‌ك ساڵی رابردوو وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌.

عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مساڵیش نرخی كڕینه‌وه‌ی گه‌نم له‌سایلۆكانی كوردستان هه‌روه‌كو سالًَی پار ده‌بێت.

وتیشی: نرخه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بن گه‌نمی پله‌ یه‌ك بۆ هه‌ر ته‌نێك 792 هه‌زار دینار و پله‌ی دووه‌می گه‌نم بۆ هه‌ر ته‌نێك 682 هه‌زار دینارو پله‌ی سێیه‌می گه‌نم بۆ هه‌ر ته‌نێك به‌رامبه‌ر 572 هه‌زار دینار ده‌بێت.

جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ دوای په‌یوه‌ندیكردن به‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی عیراقی فیدڕاڵه‌وه‌ داوامان كردبوو ئه‌م ساڵیش له‌كاتی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و كڕینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سایلۆكانه‌وه‌ هه‌ر وه‌ك ساڵی رابردوو نرخه‌كه‌ی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌.

وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رووبوومی گه‌نم مادده‌یه‌كی گرنگی خۆراكه‌ بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵك و به‌رهه‌می گه‌نم ساڵانه‌ش له‌هه‌رێم زیادده‌كات و ئامانجیشمان گه‌یشتنه‌ به‌خودبژێوی له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ ئه‌م هه‌وڵه‌ی وه‌زاره‌ت له‌پێناو خزمه‌تكردنی جوتیاران و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئاسایشی خۆراكی كوردستانه‌ كه‌ گه‌نمیش به‌ مادده‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌م ژێرخانه‌ داده‌نرێت.   

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket