riklam

وه‌فدێكی یه‌كێتی به‌شداری كۆنگره‌ی پارتی سۆسیالستی گه‌لی دانیمارك ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 11:31 AM - 2015-04-21
له‌ فریریكسبۆرگی شاری كۆپنهاگنی پایه‌ته‌ختی دانیمارك به‌ڕێوه‌چوو

له‌ فریریكسبۆرگی شاری كۆپنهاگنی پایه‌ته‌ختی دانیمارك به‌ڕێوه‌چوو

له‌ رۆژانی 18-19-4-2015 كۆنگره‌ی پارتی سۆسیالیستی گه‌لی دانیماركی له‌ فریریكسبۆرگی شاری كۆپنهاگنی پایه‌ته‌ختی دانیمارك به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تیایدا  هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دانیماركی و بیانی بانگهێشت كرابوون.

وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ سه‌ردار محه‌مه‌د به‌رپسی كۆمیته‌و یاوه‌ری ستار مامه‌ كارگێڕی كه‌رتی كۆپنهاگن به‌ نوێنه‌رایه‌تی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شدارییان له‌ كۆنگره‌ی پارتی سۆسیالیستی گه‌لی دانیمارك كرد،  به‌ پێشكه‌شكردنی چه‌پكه‌ گوڵێك به‌بۆنه‌ی كۆنگره‌كه‌یانه‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها نامه‌ی كۆمیته‌شیان  به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی  هۆلگه‌ر كیركهۆلم نیلسن سه‌رۆكی پێشووتری پارتی سۆسیالیستی گه‌لی دانیماركی  كرد، به‌ناوی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانیش سوپاس پێزانینی خۆیان ئاڕاسته‌ كردو هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆخواستن.

له‌ به‌رامبه‌ردا وه‌فدی كۆمیته‌ی رێكخستنی دانیمارك له‌لایه‌ن لێپرسراوان و هه‌ڵسوڕاوانی میهره‌جانه‌كه‌ به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن  هۆلگه‌ ككیركهۆلمر پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێكراو سوپاسی وه‌فده‌كه‌یان كرد له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستیان.

له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه‌ وه‌فدی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ میوانه‌كانی تر به‌شداییان له‌ وۆرك شۆپێكدا كردو چاویشیان به‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی و نوێنه‌رانی هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كه‌وت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket