riklam

بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت

کوردستان 07:58 PM - 2015-03-29
په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی ئه‌ندامانی ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی

په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی ئه‌ندامانی ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، بانگهێشتی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ده‌كرێت بۆ دانیشتنی ژماره‌ (5) ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانیش به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

1/ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی پرۆژه‌یاسای سندوقی داهاتی نه‌وت و غاز له‌ هه‌رێمی كوردستان.
2/ هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا (غازی سه‌عید سلێمان) وه‌كو وه‌زیری هه‌رێم سوێندی یاسای ده‌خوات.
3/ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌ردوو پرۆژه‌یاسای بڕیاری به‌ پارێزگاكردنی شاری كۆیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و بڕیاری قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی شه‌هیدو بریندارانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی 17 ی شوباتی ساڵی 2011 و رۆژانی دوایی.
4/ دانان و ئاڵوگۆڕكردنی هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket