riklam

بەڵگەكان ببینە.. بەڕێوەبەرێك 16 كه‌س بەنایاسایی دادەمەزرێنێت

کوردستان 04:51 PM - 2015-03-29
داوای یاسایی لەسەر تۆماردەكرێت

داوای یاسایی لەسەر تۆماردەكرێت

بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە بەدەر لەڕێنماییەكان و لەڕێگەی پەیوەندیەكی تەلەفونیەوە بۆ بەشی كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتیەكەی فەرمانی كارگێڕی بۆ (16) كەس وەك فەرمانبەری گرێبەست دەردەكات و بەبێ‌ ئاگادار كردنەوەی ئیدارەی هەڵەبجەش شوێنەكەی بەجێدەهێڵێت.

بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو ئاوەرۆ كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتوە بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ ئیدارەی هەڵەبجە كەسێكی دیكە لەشوێنی دادەنرێت و دەستبەكار دەبێت.

ئەحمەد قەدەفەری جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی 9ی شارەزووری بۆ PUKmedia هەواڵی چەواشەكاری چەند دەزگایەكی راگەیاندنی  رەتكردەوە  كە ئەو كەسانە بەپشتگیری مەڵبەند دامەزرابن، وتی: داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستانە دەكەین و بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجەش هیچ پۆستێكی حزبی لە ناو یەكتێیدا نیەو داوای یاسایشی لەسەر تۆمار دەكەین.

ئەوەشی راگەیاند: وەك یەكێتی  تەحەدا دەكەین نوسراومان بۆ هیچ كەسێك نەكردوە بۆ دانانی ئەو كەسانەو دەبوو لەڕێگەی راگەیاندنەكانەوە داوای فەرمانبەری گرێبەست بكرایەو ئێمەش دەنگمان لەگەڵ خەڵكەو داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستانە دەكەین.

لەلایەكی دیكەوە رێكخراوی هەڵویست كە رێكخراویكی سەربەخۆیە، لەڕێگەی داواكاری گشتییەوە داوایەكی یاسایی لەسەر بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجە تۆمار دەكات و بەدواداچوونیش دەكەن بۆ ئەو (16) كەسەی دامەزراون كە سەرجەمیان لەسەر بنەمای  خزمایەتی بوون و تەنها بەڕێوەبەرەكە بەرپرسە لێیان.

رێباز كەمال  لێپرسراوی رێكخراوی هەڵویست  بە PUKmediaی راگەیاند: ئەوەندەی ئێمە چاودێریمانكردوە كۆمەڵێك كێشەی زۆر لەبەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە هەن، ئێمەش وەك كاری رێكخراوەكەمان لەڕێگەی داواكاری گشتییەوە سكاڵا تۆمار دەكەین.

وتیشی: ئەو (16) كەسەی دامەزراون بنەمای یاساییان تێدانیەو زۆربەشیان لەسەر بنەمای خزم خزمێنە دانراون و لە گەڕەكی سەروەرانی 2ی هەڵەبجەشدا پارە وەرگیراوە بۆ چاك كردنی تۆڕی ئاو، لەكاتێكدا حكومەت بڕی پارەی بۆ پرۆژەكە تەرخانكردوە.

PUKmedia  لەبەدواداچونەكەیدا بۆی دەركەوت كە بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجە لەئێستادا  لەوڵاتی سویدەو دامەزراندنی ئەو (16) كەسەش هیچ پەیوەندیەكی بەئۆرگانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە لەهەڵەبجە نیەو ئامادەیی خۆشیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستانە و گرتنەبەری رێگەچارەی یاسای لە دژی ئەو بەڕێوبەرە دەڕبڕیوە.

PUKmedia فەرحان حەمەخان – هەڵەبجە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket