riklam

په‌له‌كردن له‌ ئاشتبونه‌وه‌ی گشتی دووپاتكرایه‌وه‌

عیراق 04:46 PM - 2015-03-29
ته‌ئكید له‌ هاوكاریكردنی عیراق كرایه‌وه‌

ته‌ئكید له‌ هاوكاریكردنی عیراق كرایه‌وه‌

سه‌رۆك كۆمار چاویكه‌وت به‌ ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی.
 
فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار له‌ په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی عه‌ره‌ب له‌ شه‌ره‌مه‌لشێخ چاویكه‌وت به‌ ئه‌یاد مه‌ده‌نی ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و وه‌فدی هاوڕێی له‌و دیداره‌دا رێوشوێنی گه‌شه‌پێدانی كاری رێكخراوه‌كه‌ و پرۆژه‌كانی بۆ پشتیوانیكردنی گه‌لی عیراق باسكرا.

له‌ ته‌وه‌ره‌یه‌كی تردا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی توندڕه‌ویی و تیرۆر له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ و ئه‌و زیانانه‌ی كه‌ گه‌یاندویه‌تی به‌ هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌ تایبه‌تی جه‌وانان و توێژه‌كانی تریش، هاوكات گرنگی په‌له‌كردن بۆ وه‌دیهاتنی ئاشتبونه‌وه‌ی گشتیی سه‌رتاسه‌ری دوپاتكرایه‌وه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌  ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی ئاماژه‌یكرد بۆ ئاماده‌یی جێبه‌جێكردنی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كه‌ خزمه‌تی ئه‌و ئاشتبونه‌وه‌یه‌ بكات، راشیگه‌یاند رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی بایه‌خ ده‌دات به‌ هاریكاری و یارمه‌تیدانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق بێ جیاوازیی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket