riklam

مژده‌یه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌ رێكخراوه‌كان

ئابوری 04:05 PM - 2015-03-29
له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو مووچه‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر به‌ رێكخراوه‌كان دابه‌شده‌كرێت

له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو مووچه‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر به‌ رێكخراوه‌كان دابه‌شده‌كرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی رێكخراوه‌كانی ده‌ركرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 29-3-2015، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری رێكخراوه‌كان، یاداشتێكی پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌ بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانی رێكخراوه‌كان، هه‌رئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ یاداشته‌كه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌و بڕیاردراوه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌ رێكخراوه‌كان خه‌رج بكرێت.

وتیشی: له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا مووچه‌ی مانگی كانونی دووه‌می ساڵی 2015ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌ رێكخراوه‌كان، دابه‌شده‌كرێت.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket