په‌رله‌مانتارێك بۆ كاره‌بای هه‌ولێر: به‌دواداچونی زیاتر ده‌كه‌م
کوردستان 02:53 PM - 2015-03-29"گوایه دووجار هه‌ڵه كراوه"
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان داوای روونكردنه‌وه‌ی له‌وه‌زاره‌تی كاره‌با كرد كه روونكردنه‌وه بده‌ن له‌باره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ده‌ستیكه‌وتوون، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر وه‌ڵامی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌داته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ڵه‌ی مرۆیی بووه‌و پاره‌ی كاره‌با له‌فامیلی مۆڵ وه‌رگیراوه.
له‌و باره‌یه‌وه د.شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: راسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ی داوه له‌باره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ده‌ست من كه‌وتوون، به‌ڵام من دووباره به‌دواداچوون بۆ روونكردنه‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌مه‌وه.
وتیشی: له روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێردا هاتووه، كه گوایه دووجار هه‌ڵه كراوه، ده‌بوو بڕێك پاره‌ی زۆر وه‌ربگیرايه له‌فاملی مۆڵ، به‌ڵام كه‌م وه‌رگیراوه، بۆ منیش ده‌ڵێم ئایا پێویست ناكات ئه‌و هه‌ڵانه چاره بكرێن ؟
راشیگه‌یاند: ده‌بێت ئه‌وه روون ببێته‌وه كه ئایا ئه‌مه ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌ك شوێندا دووجار هه‌ڵه كراوه ؟ يان هه‌مووی وه‌رگرتنێكی داهاتی كاره‌با كه داهاتی گشتییه وه‌ك وه‌رگرتنی پاره‌ی فاملی مۆڵ وایه ؟ بۆیه ده‌بێت ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچونی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ین.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر
وه‌ڵامی روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێره‌وه بۆ په‌ڕله‌مانتار د. شێركۆ جه‌وده‌ت له‌باره‌ی كرێی كاره‌بای فامیلی مۆڵ.
به‌ڕێز د. شێركۆ جه‌وده‌ت راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا هاتوو: له‌ئه‌نجامی به‌دواداچوون و ده‌ستكه‌وتنی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ملیۆنه‌ها دۆلار به‌هه‌ده‌ردراوه له‌پای لیخۆشبوون له‌پاره‌ی كاره‌بای (فامیلی مۆل) له‌شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باو پێدانی سووته‌مه‌نی به كۆمپانیایه‌كی وه‌همی قیڕ به‌ناوی زیبۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و به‌شه‌ی كه په‌یوه‌نداره به كرێی كاره‌بای فامیلی مۆل له‌هه‌ولێر ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان:
یه‌كه‌م: به‌پێی رێنماییه‌كانی پێدانی كاره‌بای ساڵی 1989 كه له‌فه‌رمانگه‌كانی كاره‌بای هه‌رێم كاری پێده‌كرێت پێویسته راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه ئه‌نجام بدرێت بۆ كرێی كاره‌بای هه‌ر هاوبه‌شێكی كاره‌با كه هه‌ڵه له ئه‌ژماركردنی كرێی كاره‌باكه‌یدابێت، له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی ژمێركار یان كارمه‌ندی كۆمپێوته‌ر(مدخل) كه به‌هه‌ڵه پێوه‌ر بخوێنێته‌وه یان به‌هه‌ڵه ژماره‌كانی بخرێته كۆمپیوته‌ره‌وه، كه ئه‌مانه هه‌ڵه‌ی مرۆڤن و ئه‌گه‌ری روودانیان هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌حاڵه‌تی تێكچوونی پێوه‌ر (سعاتی كاره‌با) كه ئامێرێكه و ئه‌گه‌ری تێكچوونی هه‌یه.
دووه‌م: سه‌باره‌ت به فامیلی مۆڵ وپێكهاته‌كانی كه له یه‌ك جێگادان، ئه‌م پرۆژه‌یه كه له‌ساڵی 2008-ه‌وه له‌ژێر جێبه‌جێكردندابوو، له‌سه‌ره‌تا یه‌ك محه‌ویله و دواتر به‌پێی فراوانبوون، محه‌ویله‌ی بۆ زیادكراوه، ئێستا 16 محه‌ویله‌یان هه‌یه‌و هه‌ر یه‌كێك له‌و محه‌ویلانه پێوه‌ری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و پسوله‌یان بۆ ده‌رچووه‌و به‌ڕێكوپیكی كرێی كاره‌بایانداوه و تاكو به‌رواری 13/1/2015 كرێی كاره‌بای هه‌ر 16 محه‌ویله‌كه له‌سه‌ره‌تاوه بریتیه له شه‌ش ملیاروملیۆنێك و پێنج سه‌دویه‌ك هه‌زار و نۆسه‌د و شه‌ست ویه‌ك دینار سه‌رجه‌م پاره‌كه دراوه و هیچ قه‌رزار نین.
له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا دووجار راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی كرێی كاره‌با كراوه به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌مجار: كرێی كاره‌بای خه‌رجكراوی 10 محه‌ویله له ماوه‌ی ساڵێك و دوو مانگ (14/12/2010 تاكو 12/1/2012) به‌پێی خوێندنه‌وه‌ی ژمێركار بڕی (454,308,320) دیناربووه، دوای به‌دواداچوونی لیژنه‌ی هونه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر/3 بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ژماره‌یه‌ی له‌لایه‌ن ژمێركاره‌وه خوێندراوه‌ته‌وه پێویسته جارانی فاكته‌ری لێكدانی (معامل چرب)ی پێوه‌ره‌كه بكرێت و ژمێركار شاره‌زایی ئه‌م جۆره پێوه‌ره نه‌بووه، بۆیه هه‌ڵه رووی‌دابوو، بۆیه راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆكراوه وه بڕی كرێی كاره‌بای ئه‌م 10 محه‌ویله‌یه بۆ ماوه‌ی ئاماژه‌پیدراوی سه‌ره‌وه له (454,308,320) دینار ده‌بێته (1,246.896,890) دینار، دوای تۆماركردنی سكاڵا له وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌لایه‌ن خاوه‌نی فامیلی مۆله‌وه له‌سه‌ر به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر/3 به‌هۆی زۆربوونی كرێیه‌كه‌وه دوای به‌دواداچوونی لیژنه‌ی وه‌زاره‌ت و چه‌سپاندنی دروستی ئه‌ژماركردنی كرێیه‌كه بڕی (1,246.896,890) دیناره‌كه‌یان بۆ كرا به‌پشك (قسگ) و پاره‌كه‌یان دا.
دووه‌م جار: یه‌كیك له‌محه‌ویله‌كانی فامیلی فان كه قه‌باره‌كه‌ی یه‌ك ئێم ڤی ئه‌یه له رێكه‌وتی 7/3/2013 كه ژمێركار پێوه‌ره‌كه‌ی ده‌خوینیته‌وه بڕی خویندنه‌وه‌كه‌ی ئیجگار زۆر ده‌بیت (به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ خویندنه‌وه‌كانی پێشوو تێكڕای كاره‌بای خه‌رجكراوی رۆژانه‌ی 141 جار له رۆژێكدا زیاتر ده‌بێت، پێشتر رۆژانه 1462 یه‌كه‌ی له رۆژێكدا خه‌رجكردووه به‌ڵام به‌گوێره‌ی خویندنه‌وه هه‌ڵه‌كه ده‌بووه 206803 یه‌كه له رۆژیكدا) بۆیه گومانی لێ ده‌بیت و خویندنه‌وه‌كه‌ی ناداته كارمه‌ندی كۆمپیوته‌ر، دواتر له 28/10/2013 جاریكی تر پێوه‌ره‌كه ده‌خوینیته‌وه و ئه‌مجاره‌یان ده‌یداته به‌شی كۆمپیوته‌ر و له گه‌ڵ خویندنه‌وه‌ی پیوه‌ره‌كانی تر داخلی كۆمپیوته‌ر ده‌كریت به‌بێ ئه‌وه‌ی كارمه‌ندی كۆمپیوته‌ر ئاگادار بكاته‌وه‌له گومان و تێبینییه‌كه‌ی كه پێوه‌ره‌كه ئێجگار زۆری خویندۆته‌وه بۆیه پسوله‌ی ئه‌م پیوه‌ره‌ش له‌گه‌ڵ پسووله‌كانی تر چاپ ده‌كرێت و دابه‌ش ده‌كریت.
دوای گه‌یشتنی پسووله‌ی كاره‌بای ئه‌م پیوه‌ره به‌خاوه‌نی فامیلی فان و ئاگاداربوونه‌وه‌یان كه بڕی كرێی كاره‌بای خه‌رجكراوی یه‌ك محه‌ویله‌یان 1,820,331,000 دینار كرێی كاره‌بای بۆ هاتۆته‌وه له‌ماوه‌ی 341 رۆژ له 21/11/2012 تاوه‌كو 28/10/2013 سه‌ردانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر 3 ده‌كه‌ن،كه ئه‌م هاوبه‌شانه له‌سنوری ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ن و سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر/3 به‌فه‌رمانی كارگێریان ژماره 326له 5/2/2014 لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری پێكهیناوه بۆ لێكۆلینه‌وه له‌م سكاڵایه كه چوار سه‌رۆكی ئه‌ندازیارانی پێشكه‌وتوو وه تێبینه‌ریكی هونه‌ری پێشكه‌وتووی شاره‌زا له لیژنه‌كه‌دا بوونه.
دوای تێست كردنی (فحێ) ی پێوه‌ره‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه پیوه‌ره‌كه به‌هه‌ڵه كارده‌كات، بۆ دڵنیابوونی زیاتر لیژنه‌كه هه‌ڵساون به ئه‌ژماركردنی كاره‌بای خه‌رجكراوی ئه‌م محه‌ویله‌یه، به گریمانه‌و وادانانی كه محه‌ویله‌كه به‌هه‌موو توانای كاری كردبێت و به‌رده‌وام له‌ماوه‌ی ئه‌و 341 رۆژه بۆیه‌ك خوله‌كیش كاره‌بای لێ نه‌برابیت( هه‌رچه‌نده ئه‌م گریمانه‌یه مه‌حاله چونكه هیچ هاوبه‌شێكی كاره‌بامان نییه كه هیچ كاره‌بای لێ نه‌بڕابێت)، هێشتا بڕی كاره‌با خه‌رجكراوه‌كه ناگاته سێ یه‌كی ئه‌و بڕه‌ی كه له‌پێوه‌ره‌كه تۆماركراوه.
دوای دڵنیابوون له تێكچوونی پێوه‌ره‌كه به‌پێی رینماییه‌كانی كاره‌با و به پشت به‌ستن به تێكڕای كاره‌بای خه‌رجكراوی ئه‌م محاویله‌یه له‌هه‌مان كات و ماوه‌ی ساڵی رابردوو كرێی كاره‌باكه‌ی بۆ ئه‌ژماركراوه بریتی بووه له 82,175,250 ملیۆن دینار و خاوه‌نه‌كه‌ی پاره‌ی داوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر/3 به فه‌رمانی كارگێری ژماره (418له 19/2/2014) لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهیناوه له هۆكاری كه‌مته‌رخه‌می نه‌خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كه‌و ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه له‌لایه‌ن ژمێركاره‌وه له هه‌بوونی ئه‌م گرفته له پێوه‌ره‌كه و ژمێركار دانی به‌هه‌ڵه‌كه‌داناوه‌و پاشان سزادراوه و له‌كاری ژمێركاری لادراوه.
له‌كاتێكدا برای به‌ڕیزمان كاك د. شێركۆ و سه‌رجه‌م هاوڵاتیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه نه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌با و نه هیچ لایه‌نیكی تر بریاری لێخوش‌بوون له‌پاره‌ی كاره‌بای فامیلی مۆل و هیچ هاوبه‌شێك له سنوری كاره‌بای پارێزگای هه‌ولێر نه‌د‌راوه، جگه له‌راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه هه‌روه‌كوو له‌م دوو حاله‌ته‌ی فامیلی مۆل ئه‌نجام دراوه به‌هه‌مان شێوه بۆ هه‌ر هاوبه‌شیك ئه‌نجام دراوه و ئه‌نجام ده‌دریت ئه‌گه‌ر ده‌ربكه‌ویت كه هه‌ڵه له ئه‌ژماركردنی كرێیه‌كه‌ی دابووه.
له‌هه‌مان كاتدا خۆزگه برای به‌ڕێزمان كاك د. شێركۆ به‌رله بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه كه به‌داخه‌وه وادیاره زانیاری هه‌ڵه‌یان پێداوه و په‌له‌ی نه‌كردبایه‌و له ریگای وه‌زاره‌تی كاره‌با وه داوای روونكردنه‌وه‌ی بكردبایه و ئه‌وكات له‌ماوه‌ی یه‌ك دوو رۆژدا ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌مان به‌سه‌رجه‌م دۆكیۆمینته‌كانه‌وه ده‌گه‌یانده ده‌ستی به‌ڕێزیان.
له كۆتاییدا رایده‌گه‌یه‌نین سوپاسی هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ده‌كه‌ین ئاگادارمان بكاته‌وه له هه‌بوونی هه‌ر كه‌م و كوڕییه‌ك له‌هه‌ریه‌كیك له فه‌رمانگه‌كانی كاره‌بای سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان كه هیوادارین به‌مه‌به‌ستی چاكسازی و نه‌هێشتنی كه‌مو كوڕییه‌كان بێت نه‌وه‌ك راگه‌یاندن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر
28 /3/2015
PUKmedia دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25