میسر.. كۆنگره‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كۆتایی هات
جیهان 02:13 PM - 2015-03-29له‌و كۆنگره‌یه‌دا سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌شكرد
كه‌مێك پێش ئێستا كۆنگره‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له وڵاتی میسر كۆتایی هات.
له دووه‌م رۆژ و كۆتایی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه له میسر به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆك كۆماری میسر عه‌بدولفه‌تاح سیسی سوپاسی سه‌رجه‌م به‌شداربوانی كۆنگره‌كه‌ی كرد‌و هیوای خواست سه‌رجه‌م به‌شداربووان به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه به وڵاته‌كانی خۆیان.
وتیشی: ئاواته‌خوازم له‌ساڵی ئاینده‌دا له یه‌مه‌ن یه‌ك بگرینه‌وه كه بڕیاره له‌ساڵی ئاینده‌دا كۆنگره‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌و وڵاته ببه‌سرێت.
هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌شكردو تێیدا داوای هاوكاریكردنی عیراق و ئاشته‌وایی نیشتمانی كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌یه‌تی:
به ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك عه‌بدول فه‌تاح سیسیی
سه‌رۆك كۆماری میسری عه‌ره‌بیی و
سه‌رۆكی لوتكه‌ی عه‌ره‌بیی
به‌ڕێزان پادشا و سه‌رۆك و میر و وه‌زیران و سه‌رۆكی وه‌فدی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی برا
د.نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بیی ئه‌مینداری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی
ئاماده بوانی به‌ڕێز
سڵاوی خواتان لێ بێت
به ناوی عێراقه‌وه سوپاس و پێزانینی زۆر پێشكه‌ش ده‌كه‌م به سه‌رۆك و حكومه‌ت و گه‌لی كۆماری میسری عه‌ره‌بیی له پای میوانداریكردنی بیست و شه‌شه‌مین لوتكه‌ی عه‌ره‌بیی و هه‌وڵه دیار و به‌رچاوه‌كانی میسری ئازیزمان بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه وه‌ك چۆن سه‌ركه‌وتو بو له میوانداریكردنی كۆنگره‌ی "ئاینده‌ی میسر "ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ په‌ره‌پێدانی ئابوریی ، هاوكات سوپاس و پێزانینم پێشكه‌ش ده‌كه‌م به پایه بڵند شێخ سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح میری ده‌وڵه‌تی كوه‌یتی برا بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی لوتكه‌ی پێش‌و كه ده‌ورانێكی نائاسایی بو .
ئه‌م لوتكه‌ی عه‌ره‌بییه هاوزه‌مانه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕ بونی هه‌فتا ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره بیی كه عێراق یه‌كێكه له حه‌ت دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی .
له قۆناغێكیشدا ده‌به‌سترێت كه ناسك و مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ئاسایشیی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی و هه‌مو ناوچه‌كه، له سایه‌ی بڵاوبونه‌وه ی دیارده‌ی تێرۆر و په‌رش و بڵاوبونه‌وه‌ی بانده‌كانێتی له ده‌وڵه‌ته جیاجیاكانی جیهان و و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی،په‌لاماره تاوانكارییه‌كانی كه‌نه‌دا و فره‌نسا و ئوسترالیا و تونس نمونه‌یه‌كی ئه‌و دیارده‌یه‌ن .
ئه‌و تێرۆریستانه ده‌ست درێژییان كردۆته سه‌ر هه‌مو پێكهاته‌كان له عێراقدا بێ جیاوازیی ،تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه كۆمه‌ڵ كوژییان به‌رپا كرد دژی پێكهاته ئایینیه دێرینه‌كانی عیراق وه‌ك ئێزدی و مه‌سیحیی , ده‌ستی تاوانه‌كانی داعش گه‌یشته مزگه‌وت و كڵێسا و په‌رستگا و موڵكی گشتیی و ئاسه‌واره مێژویی و كلتوریی و ئاینییه‌كان و ده‌ست نوسه دانسقه و كۆنه‌كانیش .
هێزه چه‌كداره‌كان و پێشمه‌رگه و خۆبه‌خشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی و رۆڵه‌ی عه‌شایره‌كان چه‌ندین شاری داگیركراویان رزگار كرد‌و گه‌مارۆی چه‌ند شارێكی تریشیان شكاند، هه‌ڵمه‌ته‌كانیش به‌رده‌وامن و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و دڵخۆشكه‌ریش به‌ده‌ستهاتون به ئومێدین پشت به خودا ئه‌مساڵ به ته‌واویی تێرۆر له عیراقدا ریشه كێش بكرێت .
گه‌له‌كه‌مان چاوی له هه‌مو جۆره پشتیوانییه‌كی برایانی عه‌ره‌به، به تایبه‌ت كه وڵاته‌كه‌مان روبه‌ڕوی نه‌هامه‌تییه‌كی ترسناك بوه‌ته‌وه و نۆ پارێزگای عێراق زیاتر له دو ملیۆن ئاواره‌ی عێراقیی تیادایه و سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ری برایانی سوریایش له‌و پارێزگایانه‌دان و ئه‌و پارێزگایانه‌ش زوربه‌ی خه‌رجییه‌كانیان له ئه‌ستۆدایه، له كاتێكدا خۆیان توانای داراییان سنورداره و كۆمه‌كی پێویستی برایانی عه‌ره‌بمان و كۆمه‌ڵی نێو ده‌وڵه‌تییان پێ ناگات.
ئالێره‌دا پێویستیی به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی له عێراق به به‌شداری كۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب و رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌وروپا وده‌وڵه‌تانی كۆمه‌ك به‌خش و روسیا و چین خۆی ده‌سه‌پێنێت كه تایبه‌ت و ته‌رخان بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاواره بوه‌كان كۆتایی هێنان به مه‌ینه‌تیه تاڵه‌كانیان .
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌مو دژواریانه‌دا عیراق سوره له‌سه‌ر سه‌رخستنی ئاشت بونه‌وه‌ی گشتیی كه به پێویستییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی بابه‌تیی هه‌نوكه‌یی ده‌زانێت،جگه له تێرۆریسته‌كان، خواستی هه‌مو پێكهاته و هێزه سیاسییه‌كانی عیراقه، چونكه ئامانجه‌كه‌ی چه‌سپاندنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه عیراق له هه‌ر كات زیاتر پێویستێتی و رزگار بونی وڵات له‌م قه‌یرانه زامن ده‌كات و ده‌یخاته‌وه سه‌ر شاڕێی پێشكه‌وتن و په‌ره‌پێدان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نیی دیموكراسیی فیدرراڵیی گه‌شه‌سه‌ندودا .
پادشا و سه‌رۆك و میر و وه‌زیرانی به‌ڕێز
پێشهاته نه‌خوازراوه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی یه‌مه‌ن و به‌ركه‌وته‌كانی، پێویستیان به خستنه كاری هه‌وڵی جدیی به په‌له‌یه تا رێ نه‌درێت ململانێكان بگاته قۆناغی جه‌نگی ئه‌هلیی و قوڵ بونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له نێوان پێكهاته‌كان وكه‌ڵه‌كه بونی ئاڵۆزییه‌كان، كه ده‌بێته له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانی كۆمه‌ڵی یه‌مه‌ن و مه‌ترسیی زیاتر ده‌هێنێت بۆ ناوچه‌كه،عیراق داوا له هه‌مو برا عه‌ره‌به‌كان و كۆمه‌ڵی نێو ده‌وڵه‌تیی ده‌كات به په‌له بكه‌ونه خۆ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌نه ناكۆكه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دان وستانی ئاشتیی و به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌ی سیاسیی و پاراستنی یه‌كێتیی و سه‌روه‌ریی یه‌مه‌ن .
ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی یه‌مه‌ن و ئاینده‌كه‌ی دا نییه،به‌ڵكو ناكۆكیی و ململانێكان زیاتر و زیاتر ده‌كات .
به په‌رۆشه‌وه ده‌خوازین گه‌لی یه‌مه‌نی برا به یه‌كگرتویی ویه‌كڕیزیی له‌م نه‌هامه‌تییه‌ی رزگاری بێت،هیوای زۆریشمان هه‌یه گه‌لی سوریای برا ئه‌م نه‌هامه‌تییه تێپه‌ڕێنێت و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای هه‌مو رۆڵه‌كانی یه‌ك بخرێت بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیی و وه‌ستاندنی خوێنڕژان و به‌دیهێنانی دیموكراسیی بۆ وڵاته‌كه‌یان ئاسایش و ئاشتیی بۆ ناوچه‌كه‌مان .
هیوادارین گه‌لی لیبیای براش سه‌ركه‌وتو بێت له بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێك یه‌كسانیی و خۆشگوزه‌رانیی و هێمنیی باڵی به‌سه‌ردا بكێشێت .
به‌رده‌وام بونی گرژیی و سه‌رچاوه‌كانی فاكته‌ری پشتیوانیی و یارمه‌تیده‌رن بۆ توندڕه‌ویی و فیكری تاریكیی توندوتیژیی و دواتریش بۆ تێرۆر كه به‌ڵا و میكرۆبێكه سنور و وڵاتان ده‌به‌زێنێت و هیچ وڵات و كۆمه‌ڵێك له شه‌ره‌نگێزییه ماڵوێرانكه‌ریه‌كه‌ی پارێزراو نابن و خۆیانی له‌به‌رده‌مدا ناگرن .
سه‌رله‌نوێ هه‌ڵوێستی خۆمان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌بۆ خه‌باتی ره‌وای گه‌لی عه‌ره‌بیی فه‌له‌ستین و مافه ره‌واكانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نیشتمانیی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر ته‌واوی خاكی داگیر كراوی فه‌له‌ستین له دوای 5ی حوزه‌یرانی 1967، پشتیوانیی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ خه‌باتی ره‌وای گه‌لانی عه‌ره‌بیی له به‌گژاچونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی كه روبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه و له جه‌نگه‌كانیان بۆ تێكشكاندنی تێرۆر و هه‌وڵه‌كانیان له‌پرۆسه‌ی بنیاتنان و په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تیی .
ئه‌ی برایانی به‌ڕێز
پادشا و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی
هیوامان وایه ئه‌م لوتكه‌یه بڕیار و میكانیزمی هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگیی له نێوان عیراق و برا عه‌ره‌به‌كانیدا گه‌ڵاڵ بكات ،ئه‌ویش به به‌رزكردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی دیپلۆماتیی بۆ به‌رزترین ئاست و پشتیوانیكردنی وڵاته‌كه‌مان له روی ئه‌منیی و هه‌واڵگریی و پشتیوانیكردنی هێزه چه‌كداره‌كان و كۆمه‌كی ئابوریی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كێشه ئابورییه‌كان كه به‌رۆكی عێراقی گرتوه له ئه‌نجامی نزمبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و كه‌مبونه‌وه‌ی توانای هه‌نارده كردن .
هاریكاریی له‌گه‌ڵ سیستمه ره‌سمییه‌كانی عه‌ره‌بیی بۆ وشك كردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی تێرۆر گرنگیی و بایه‌خێكی تایبه‌تیی هه‌یه ،هاوكات په‌یوه‌ندیی ئیجابیی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان و ئێران و توركیا و ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه فاكته‌ری سه‌ره‌كییه بۆ شكست پێهێنانی تیرۆر، ئه‌و شكسته‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی وڵاته‌كانماندایه و هاوكارییه‌كان قوڵ ده‌كاته‌وه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ترسناكه‌كانی ئێستا .
له كۆتاییدا عیراق دوپاتی ده‌كاته‌وه ئه‌م لوتكه‌یه كه به دروشمی "هه‌فتا ساڵ له كاری هاوبه‌شیی عه‌ره‌بیی "ده‌به‌سترێت گرنگییه‌كی تایبه‌تیی هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی كاری هاوبه‌شمان له ئاستی ستراتیژیی و كاركردن بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی دیالۆگ له نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانماندا تا ئه‌م لوتكه‌یه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته لوتكه‌یه‌كی جیاواز له دانانی پلان بۆ به‌گژاچونه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ر و هه‌مه لایه‌نه دژی تێرۆر كه هه‌مو ره‌هه‌نده‌كانی سه‌ربازیی و ئه‌منیی و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به گوتاری ئاینیی و په‌روه‌رده‌یی و ئیعلامی بگرێته‌وه ،هاوكات به په‌رۆشه‌وه بروانێته گه‌شه‌پێدانی هاریكاریی عه‌ره‌بیی له به‌دیهێنانی ته‌واوكاریی ئابوریی و په‌ره‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی .
به‌خوداتان ده‌سپێرم
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25