riklam

راپەڕین تاجی سەركەوتنەكانی شۆڕشی ئازادی خەڵكی كوردستان بوو

ی.ن.ک‌‌ 10:27 AM - 2015-03-05
فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان

به‌بۆنه‌ی 24ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان په‌امێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

ده‌قه‌كه‌ی:
بەبۆنەی یادی راپەڕینەمەزنەكەی گەلەكەمان
خەڵكی ئازادیخوازیی كوردستان
جەماوەریی دەڤەرە سەربڵندەكەی دەروازەی راپەڕین

بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینە پڕ شكۆكەی گەلەكەمان كە چەخماخەكەی لەدەروازەی راپەڕینەوە سەریهەڵداو، بە ئازادی باشوری كوردستان و كەركوكی قودسی كوردستان لەنەورۆزی ساڵی 1991دا قەڵای سێ‌ كوچكەی تەعریب و تەهجیرو تەبعیس داڕوخێنرا. پیرۆزبایی گەرم لەكەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و، هێزی پێشمەرگەی قارەمان و، كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەین. ئەو وەرچەرخانە گەورەیەی لەدەرئەنجامی راپەڕینەوە هاتە ئاراوە، ئەو جۆش و خرۆشەی بۆ ئازادی نیشتمان و راماڵینی دیكتاتۆریەت‌و، ئەو گیانبازییەی گەلەكەمان لە راپەڕیندا نەخشاندی، لە ئێستاشدا هەمان گیان و رۆحیەتی نیشتمان پارێزیی و بەخشین لەهەست و بیری كۆمەڵانی خەڵكدا زیندووەو بەهەمان رۆحیەتی راپەڕینەوە پارێزگاریی لەدەستكەوتەكانی راپەڕین دەكرێت. ئەمەش نیشانەی پێشكەوتن و گەشەكردنی گیانی نیشتمانپارێزی گەلەكەمان لە بەرگریی لەدەستكەوتەكان دەكات. راپەڕین دەر ئەنجامەكانی وانەیەكی مێژوویی بوو بۆ دۆست و دوژمنی كوردو كوردستان.

جەماوەری دڵسۆزو گیانفیدای گەلەكەمان
هەمووان لە قۆناغێكدا یادی وێستگەیەكی مەزنی سەركەوتن دەكەینەوە كە كوردستانەكەمان بە قۆناغێكی نوێی سیاسیی و ئابوریدا گوزەر دەكات. ئەم قۆناغەش پێویستی بە بەرز راگرتنی زیاتری رۆحیەت و دروشمە جوانەكانی راپەڕین هەیە، بە یەك هەڵوێستی و بەپاراستنی یەكێتی ناوماڵی كوردستانی و هەنگاونانی كرداریی بۆ پەرەپێدانی دەستكەوتەكان و گەشەپێدان بە دەسەڵاتی مەدەنی و هێنانەدی ژیانێكی باش و ئاسودە بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەدیدێت.
هەمووان دەزانین خەباتی مەدەنی پەرلەمانیی و ئازادیەكان و پێگەی كاریگەری سیاسیی ئەمڕۆی كوردستان بەرهەمی ئەو راپەڕینە پڕ شكۆیەی گەلەكەمان بوو. كە بە قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و جەماوەریی گەلەكەمان ستەمی بەعسیەكانی راماڵراو كۆتایی بەژێردەستەیی هێنرا
هیوادارین یادی ئەمساڵی راپەڕین كۆتایی یەكجارەكی تیرۆرو تیرۆریستان بێت و ئاسۆو قۆناغێكی نوێ‌ لەبەدیهاتنی خواستەكانی گەلەكەمان و بێتەكایەوە.
جارێكی پیرۆزبایی لە سەرجەم گەلی كوردستان دەكەین

فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان
5-ئازاری-2015

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket