riklam

تاران.. نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ته‌ندروستی موقه‌ده‌م حه‌كیمی پرسییه‌وه‌

تاراوگە‌‌ 08:15 PM - 2015-03-03
سه‌ردانی موقه‌ده‌م حه‌كیم ده‌كات

سه‌ردانی موقه‌ده‌م حه‌كیم ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستی هه‌واڵ‌ پرسینی ته‌ندروستی و ئاگاداربوون له‌ بارودۆخی موقه‌ده‌م حه‌كیم كه‌ریم ئه‌حمه‌د فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 2 له‌ لیوای 16ی سلێمانی كه‌ له‌ په‌لاماره‌كانی كۆتایی مانگی یه‌كی رابردو برینداربووبوو، مامۆستا نازم عومه‌ر ده‌باغ سه‌ردانی ناوبراویان كرد له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی شاری تاران.

مامۆستا نازم به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ خۆشحاڵی ده‌ربڕی به‌ باشتربوونی باری ته‌ندروستی موقه‌ده‌م حه‌كیم و هیوای خواست هه‌رچی زووتره‌ به‌ سه‌لامه‌تی باشتره‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ نیشتمان.

موقه‌ده‌م حه‌كیم له‌ په‌لاماره‌كانی رۆژانی كۆتایی مانگی یه‌كی رابردوو له‌ نه‌به‌ردییه‌كانی به‌رگری له‌ شاری كه‌ركوك به‌ سه‌ختی برینداربوو، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئێستا دوای ئه‌وه‌ی له‌ بێهۆشی هاتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، بارودۆخی ته‌ندروستی رووه‌و باشتربوون ده‌چێت.

 PUKmedia به‌شی هه‌واڵی نوسینگه‌ی مه‌كته‌ب له‌ تاران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket