riklam

یه‌كێتی به‌یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك بۆچوون رووبه‌ڕووی هه‌موو ئاسته‌نگ و كێشه‌كان ببێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 07:36 PM - 2015-03-03
هه‌موو ئۆرگانه‌كان كار بكه‌ن بۆنزیك كردنه‌وه‌ی دیدو تێروانینه‌كان

هه‌موو ئۆرگانه‌كان كار بكه‌ن بۆنزیك كردنه‌وه‌ی دیدو تێروانینه‌كان

ئه‌مڕۆ 3/3/2015 سكرتێرو سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیان كرد له‌وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی كه‌پێكهاتبوون له‌ سامان گه‌رمیانی و وه‌سفیه‌ به‌نی وه‌یس و د. جوان ئیحسان و په‌روین كاكه‌ حه‌مه‌، كه‌ به‌مه‌به‌ستی تاوتێكردنی هه‌لومه‌رجی سیاسی و پته‌وكردنی رێكخستنه‌كان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیان كردبوو.

پێشه‌كی عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌ناوی خۆیی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندییه‌وه‌ به‌خێرهاتنی گه‌رمی كردن، وه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ وه‌ هیوای خواست كه‌ یه‌كێتی به‌یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك بۆچوون رووبه‌ڕووی هه‌موو ئاسته‌نگ و كێشه‌كان ببێته‌وه‌، وه‌ هه‌ڵوێستی روونی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌پرسه‌ گرنگه‌كان كه‌رووبه‌ڕووی عیراق به‌گشتی وه‌ كوردستان به‌تایبه‌تی بۆته‌وه‌، ئومێدیشی خواست كه‌ هه‌ڤاڵان له‌ ئۆرگانه‌ سه‌ره‌كیه‌كان به‌گیانێكی هه‌ڤاڵانه‌ كاربكه‌ن بۆ نزیككردنه‌وه‌ی زیاتری بیرو بۆچوونه‌ جیاوازه‌كان، وه‌ ڕێگربن له‌به‌رده‌م كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر كاری ڕێكخراوه‌ی.

عادل موراد داوشیكرد كه‌هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری یه‌كتربن بۆ پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتیی و وه‌به‌ وشیاریه‌وه‌ رووبه‌ڕووی پرسه‌ هه‌ستیاره‌كان ببنه‌وه‌ كه‌یه‌كێتی قۆناغی زۆر سه‌خت و دژواری بڕیوه‌و زۆر به‌سه‌ركه‌وتوانه‌ له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه‌ هه‌تا ئێستا.

داواشی كرد هه‌موو ئۆرگانه‌كان كار بكه‌ن بۆنزیك كردنه‌وه‌ی دیدو تێروانینه‌كان وه‌ ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی تۆكمه‌و نوێ بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م كه‌جێی هه‌موو تێڕوانینه‌ جیاوزه‌كانی تێداببێته‌وه‌.

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ هه‌ڤاڵانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی به‌روونی دیدو بۆچوون و تێڕوانینی خۆیان سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق وه‌ چۆنێتی بره‌ودان به‌كارو ئه‌ركی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا خسته‌ڕوو كه‌ ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین گرفت بۆته‌وه‌، ئومێدیشیان خواست كه‌ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی وه‌ك و ئۆرگانێكی كاراو كاریگه‌ر رۆڵی خۆی بگێڕیت له‌ یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی دیدو بۆچونه‌ جیاوه‌زه‌كان به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردن به‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket