riklam

پەرلەمان كێشەی دانانی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكانی یەكلایكردەوە

کوردستان 05:04 PM - 2015-03-03
دانانیان لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا دەبێت

دانانیان لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا دەبێت

پەرلەمانی كوردستان پرۆژە بڕیاری دانانی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكانی پەسەندكردو بەپێی پڕۆژە پەسەندكراوەكەش دەسەڵاتی دانان و لابردنی قائیقمام و بەڕێوەبەری ناحیەكان لەدەست ئەنجومەنی پارێزگاكاندا دەبێـ، ئەویش بەدەنگدانی زۆرینە.

قادر رەزگەیی ئەندامی فراكسیۆنی سەوز كە هاوكات بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایشی و ئەنجومەنە خۆجێییەكانی پەرلەمانی كوردستانیشە، بە PUKmediaی راگەیاند:لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا پەرلەمانی كوردستان پڕۆژە بڕیاری هەڵبژاردنی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكانی پەسەندكردو پرۆژە بڕیارەكەش تا ئەوكاتە كاری پێدەكرێت كە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی قەزاو ناحیەكان ئەنجامدەدرێت.

رەزگەیی رونیشكردەوە:هەڵبژاردنی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكان لەدەسەڵاتی حكومەت خۆجێییەكاندا دەبێت و لەلایەن پارێزگارەوە ناوی كاندیدێكی قائیمقام یان بەڕێوەبەری ناحیە رەوانەی ئەنجومەنی پارێزگا دەكرێت و دەبێت ئەو كاندیدە زۆرینە دەنگەكانی ئەندامانی ئەنجومەن بەدەستبهێنێت، دواتریش بۆ پەسەندكردنی رەوانەی وەزارەتی ناوخۆو ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت تا فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆ دەربچێت.

وتیشی: ئەگەر كاندیدەكە دەنگی پێویستی ئەندامانی ئەنجومەنی نەهێنا ئەوا دوای 15 رۆژ جارێكی تر پارێزگار ناوێكی تر رەوانەی ئەنجومەنی پارێزگا دەكاتەوەو بەهەمان شێوە دەبێت زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی بهێنێت

ئەوەشی خستەڕوو كە بەپێی یاسا پەسەندكراوە، قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكان لەژێر چاودێری ئەنجومەنی پارێزگاكاندا دەبن و ئەوان دەسەڵاتی لابردنیان دەبێت، وتی: بەپێی بڕگەی دووەمی ماددەی  شەشی یاساكە، دەسەڵاتی لابردنی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكانیان دەبێت، هەروەها وەزیری ناوخۆ پارێزگاریش مافی ئەوەیان هەیە قائیمقام یان بەڕێوەبەری ناحیە لاببەن، بەڵام دەبێت بەدەنگی 3/2ی ئەندامانی ئەنجومەن بێت.

بەوتەی قادر رەزگەی هۆكاری پەسەندكردنی ئەو پرۆژە بڕیارە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە یاسایی ژمارە 3ی ساڵی 2009ی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان جێبەجێ ناكرێت، بۆیە ئەم پرۆژە بڕیارە دەركراوە بۆ هەڵبژاردنی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكان.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket