riklam

له‌رۆژئاوای كوردستان ژیان زۆر جیاوازتره‌ وه‌ك له‌باشور

ئابوری 04:55 PM - 2015-03-03
یه‌ك لیتر گاز به‌ 100دینارو 25لیتر به‌نزین به‌ 7 هه‌زارو 500 دیناری عیراقیه‌

یه‌ك لیتر گاز به‌ 100دینارو 25لیتر به‌نزین به‌ 7 هه‌زارو 500 دیناری عیراقیه‌

چالاكوانێكی نزیك له‌په‌یه‌ده‌ رایده‌گه‌یه‌نێت له‌دوا هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌وڵاتی سوریا، حكومرانی به‌شێكی زۆری خاكی كوردستانی رۆژئاوا كه‌وته‌ ده‌ستی كوردو له‌سایه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌شه‌وه‌ ژیان له‌ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی كورد خۆشه‌، ئارامی و ئاسایش تاراده‌یه‌كی زۆر باش باڵی به‌سه‌رداكێشاوه‌ و خه‌ڵك به‌ئاسوده‌ی و ساده‌ی ده‌ژن.

عه‌لی قادر چالاكوانی نزیك له‌په‌یه‌ده‌ به‌  PUKmediaی راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌رۆژئاوای كوردستان گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ باشووری كوردستان ئه‌وه‌ی بینیم له‌رۆژئاوای كوردستان ژیان جیاوازتره‌ وه‌ك له‌باشوور، چونكه‌ لێره‌ باس باسی بودجه‌و پاره‌یه‌ له‌وێ شه‌وانه‌ یان رۆژانه‌ كه‌خه‌ڵك داده‌نیشن له‌جیاتی پاره‌و بودجه‌ باسی شۆرشگێرو شه‌هیدان و رزگاركردنی خاكه‌ داگیركراوه‌كه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن كه‌له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌.

عه‌لی قادر وتیشی: له‌ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی رۆژئاوای كوردستان خواردن و پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان به‌ئاسانی و به‌نرخێكی هه‌رزان ده‌ستده‌كه‌وێت، بۆنموونه‌ یه‌ك لیتر گاز به‌ 100دیناری عیراقیه‌ له‌وێ 25لیتر به‌نزین به‌ 7 هه‌زاو 500 دیناری عیراقیه‌، 16نان به‌ هه‌زار دیناری ئێمه‌یه‌ یه‌ك شیش كه‌باب به‌ 750 دیناری عیراقیه‌ 100كیلۆمه‌تر ده‌ڕۆی به‌سه‌یاره‌ نه‌فه‌ری به‌ هه‌زارو 500 دیناری ئێمه‌یه‌.

وتیشی: له‌ته‌واوی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان واته‌ ئه‌وناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی شه‌رڤانان دایه‌، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی شه‌و رۆژ به‌نۆره‌ پاسه‌وانیه‌تی له‌ناو شار و ده‌ورووبه‌ری ده‌كه‌ن و به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌منیه‌تی خاكه‌كه‌یان، هه‌ر شه‌وه‌و چه‌ند ماڵێك له‌سه‌ر رێگایه‌ك ده‌گه‌ڕێن و پاسه‌وانیه‌تی ده‌كه‌ن وه‌كو پۆلیس رۆژانه‌ش هه‌روا.

ئه‌و چالاكوانه‌ وتیشی: به‌كردار خۆبه‌ڕێوبه‌ری له‌ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی رۆژئاوا جێبه‌جێ ده‌كرێت و جیاوازی له‌نێوان كه‌س ناكرێت خه‌ڵك له‌خۆشی و له‌ئه‌منیه‌تی ته‌واو ده‌ژی ژیان به‌ساده‌ی به‌رێ ده‌كرێت.

ناوبراو وتیشی: وارسی شه‌هیدان مووچه‌یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه‌ جیاوازی له‌نێوان شه‌هید ناكرێت شه‌هیدی فه‌رمانده‌ و شه‌رڤانی ئاسای یه‌ك مووچه‌ی هه‌یه‌ كه‌ده‌كاته‌ 130 هه‌زار دیناری عیراقی، ئه‌و شه‌رڤانانه‌ی كه‌چه‌كیان هه‌ڵگرتووه‌ و له‌شۆرشدان و خێزاندارن مانگانه‌ مووچه‌یه‌كی دیاری كراویان پێده‌درێت كه‌ ده‌كاته‌ 125 هه‌زار دیناری عێراقی،  كارمه‌ندانی ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ و پۆلیسی مه‌ده‌نی مانگه‌نه‌ 130هه‌زار دیناری ئێمه‌یان پێده‌درێت.

وتیشی: له‌رۆژئاوای كوردستان جیاوازی نیه‌ له‌نێوان پیاو ژن شته‌كانی ئه‌وه‌ێ زۆر جیاوازان.

داواشی له‌و خێزانانه‌ كرد كه‌له‌كاتی ناخۆشی و شه‌رو شۆر له‌شارو گوندو ئاوایه‌كانی كوردستانی رۆژئاوا بۆ باشورو باكور رۆیشتون و وه‌كو ئاواره‌ خۆیان له‌قه‌ڵه‌مداوه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌رماڵی خۆیان چونكه‌ له‌سایه‌ی شه‌رڤانان ژیان ئاسانه‌و ئه‌منییه‌ت پارێزراوه‌.

PUKmedia-راماڵ ئه‌حمه‌د


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket