riklam

پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌نگاریاو بولگاریا باسی خوێندن و كشتوكاڵ ده‌كات

کوردستان 06:17 PM - 2015-01-26
پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌نگاریاو بولگاریا باسی خوێندن و كشتوكاڵ ده‌كات

پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌نگاریاو بولگاریا باسی خوێندن و كشتوكاڵ ده‌كات

د.ئاسۆ فه‌ره‌یدوون، پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت خوازیارن كه‌رتی كشتوكاڵ به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی وڵاتانی تر گه‌شه‌پێبده‌ن و داواش له‌ كونسوڵی هه‌نگاریاو بولگاریا ده‌كات له‌م بواره‌دا  هاوكاری كوردستان بكه‌ن.

ئه‌مرۆ 26ی كانوونی دووه‌می 2015، دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدوون  پارێزگاری سلێمانی به‌ جیا پێشوازیكرد له‌  چابه‌ ڤیزكێنی  سه‌ركونسوڵی هه‌نگاریا و دیمتری كۆرینۆڤ سه‌ركونسوڵی بولگاریا و وه‌فدێكی كونسوڵخانه‌كانیان له‌هه‌رێمی كوردستان.

له‌دوو دیداری جیاشدا هه‌ردوولا، به‌ وردی گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌بواره‌كانی خوێندن و كلتور و كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێناندا.

له‌و رووه‌وه‌ د.ئاسۆ فه‌ره‌یدوون، رایگه‌یاند: چالاككردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆمان  یه‌كێكه‌ له‌ ئامانجه‌كانمان و ده‌مانه‌وێت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا گه‌شه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ گه‌شه‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ سودی زۆری بۆ سلێمانی ده‌بێت.

د.ئاسۆ روونیشیكرده‌وه‌، له‌بواری ته‌كنیك و ته‌كنۆلۆژیادا، هه‌نگاریاو بولگاریا پێشكه‌وتوون و ده‌مانه‌وێت هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی سلێمانی هه‌بێت و پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوانیاندا دروست ببێت.

له‌بواری كشتوكاڵیشدا پارێزگار ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌  پێویستمان به‌راهێنان و گه‌شه‌پێدانی توانای جوتیاران و وه‌به‌رهێنانی وڵاتانی پێشكه‌وتووه‌ له‌و كه‌رته‌دا، داوای له‌هه‌ردوو كونسوڵ كرد له‌م بواره‌دا زیاتر هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕو هاوكاری كوردستان بكه‌ن.

له‌بواری كلتوریشدا د.ئاسۆ رایگه‌یاند: سلێمانی ناوه‌ندی رۆشنبیری و سیاسی هه‌رێمی كوردستانه‌و جێگه‌ی خۆیه‌تی  بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌ كلتوری یه‌كتر، هه‌ردوو وڵات فێستیڤاڵی میللی بۆ نیشاندانی كلتورو هونه‌ری خۆیان له‌م شاره‌ ئه‌نجام بده‌ن.

له‌به‌رامبه‌ردا كونسوڵی هه‌نگاریا و بولگاریا، وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵی خۆیان به‌ ده‌ستبه‌كاربوونی پارێزگار، ئاماده‌ییان نیشاندا بۆ به‌ستی په‌یوه‌ندی زانستی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی كوردستان و  ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی فێستیڤاڵی میللی و كلتوری هونه‌ری له‌شاری سلێمانی.
له‌و رووه‌شه‌وه‌ به‌وردی گفتوگۆیان له‌سه‌ر چۆنێتی ئاماده‌كاری و گرنگی ئه‌و جۆره‌ فێستیڤاڵه‌ كرد.

له‌بواری كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنانیشدا ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك نیشان دا.

PUKmedia

1616152612015_1p.jpg

2816152612015_2p.jpg

4716152612015_4p.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket