riklam

هێزه‌ كوردییه‌كان كۆبانێ كۆنترۆڵده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان 03:10 PM - 2015-01-26
 شاری كۆبانێ له‌تیرۆرستانی داعش پاككرایه‌وه‌

شاری كۆبانێ له‌تیرۆرستانی داعش پاككرایه‌وه‌

وه‌زیری به‌رگری كۆبانێ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26-1-2015 به‌ته‌واوی شاری كۆبانێ له‌تیرۆرستانی داعش پاككرایه‌وه‌.

عیسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن وه‌زیری به‌رگری له‌كۆبانێ تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كینه‌كانی پارستنی گه‌ل به‌پاڵپشتی بۆردومانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان شاری كۆبانێ له‌تیرۆرستانی داعش پاكبكه‌نه‌وه‌.

وتیشی: راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی سه‌رتاسه‌ری له‌كۆبانێ له‌چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا رایده‌گه‌یه‌نین.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ دڵی ته‌واوی كوردوستانیان خۆش ده‌كه‌ین.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket