riklam

بۆچی رێژه‌ی بێكاری له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌؟

کوردستان 01:40 PM - 2015-01-26
له‌ساڵی 2014 رێژه‌ی بێكاری بۆ 60% به‌ربوه‌ته‌وه‌

له‌ساڵی 2014 رێژه‌ی بێكاری بۆ 60% به‌ربوه‌ته‌وه‌

به‌پێی تازه‌ترین ئاماری لقی گه‌رمیانی سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان له‌ساڵی 2014 دا رێژه‌ی بێكاری  له‌ سنوری گه‌رمیان بۆ 60% به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و قه‌یرانی دارایی و هاتنی ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كانی خواروو ناوه‌استی عیراق گه‌وره‌ترین هۆكاربوونه‌.

 

عومه‌ر محه‌مه‌د سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ساڵی 2014 رێژه‌ی بێكاری بۆ 60% به‌رزبوه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ساڵی 2013 40% بوو، واته‌ 20 % زیادیكردووه‌. 

وتیشی : به‌پێی به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی كه‌ رووی له‌هه‌رێمی كوردستانكردووه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ له‌ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كانی خواروو ناوه‌راستی عیراق گه‌وره‌ترین فاكته‌ربوون بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری له‌سنوری گه‌رمیان.

رونیشكرده‌وه‌: چونكه‌ ئه‌و ئاواره‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه‌له‌ خواروو ناوه‌راستی عیراق روویان له‌سنوری گه‌رمیان كردووه‌ به‌ نرخێكی كه‌متر له‌ كرێكارانی دانیشتووی ناوچه‌كه‌ كارده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش واده‌كات خاوه‌نكار زیاتر په‌نا بۆ ئه‌وان به‌رێت.

عومه‌ر محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: گه‌ر ئه‌م قه‌یرانه‌ به‌م جۆره‌ بمێنێته‌وه‌ ئه‌وا كاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاینده‌ی جوڵه‌ی كاركردن له‌ سنوری گه‌رمیان به‌تایبه‌ت شاری كه‌لار كه‌یه‌كێكه‌ له‌ شاره‌ گه‌وره‌كانی بواری بازرگانی و زۆرترین هه‌لیكاری تێدا هه‌بووه‌.

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket