ئه‌مـڕۆ له مـێژوودا
جیهان 08:46 AM - 2015-01-2626 ی ینایه‌ر
رووداوه‌كان:
1340: مه‌لیكی ئینگلته‌ره ئیدواردی سێیه‌م، رایده‌گه‌یه‌نێت كه مه‌لیكی فه‌ره‌نسه‌یه.
1479: سوڵتانی عوسمانی محمد الفاتح، ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر شاری (ئه‌شكۆردا) له باكوری ئه‌لبانیا.
1500: گه‌ڕیده‌وانی ئیسپانی (بینزل) به‌رازیل ده‌دۆزێته‌وه.
1699: مۆركردنی په‌یماننامه‌ی كارلوڤچه له نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و نه‌مسا و روسیا و بوندوقیه، كه به‌و پێیه ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌ستبه‌رداری وڵاتی مه‌جه‌ر و هه‌رێمی ترانسلفانیا له نه‌مسا و شاری ئه‌زاق له روسیا بوو.
1785: بنیامین فرانكلین نامه‌یه‌ك ده‌نوسێت بۆ كچه‌كه‌ی كه ده‌سته‌وسانی خۆی ده‌رده‌خات به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵۆ وه‌ك ره‌مز بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له بری كه‌ڵه‌شێری رۆمی.
1788: یه‌كه‌م كه‌شتی به‌ریتانی له ژێر سه‌ركردایه‌تی ئارسه‌ر فیلیپ ده‌گاته به‌نده‌ری سیدنی، بۆ بنیاتنانی شاری سیدنی، ئه‌و رۆژه‌ش ده‌بێته رۆژی نیشتمانی ئوسترالیا.
1802: كۆنگرێسی ئه‌مریكی، دان ده‌نێت به بڕیاری دروستكردنی كتێبخانه‌یه‌ك، ئه‌و كتێیخانه‌یه‌ش پاشتر ده‌بێت كتێبخانه‌ی كۆنگرێس.
1837: میشیگان ده‌بێته ویلایه‌تی 26ی ئه‌مریكا.
1841: به‌ریتانیا هۆنگ كۆنگ داگیر ده‌كات.
1861: ویلایه‌تی لویزیانا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان جیاده‌بێته‌وه.
1870: فیرجینیا بۆ جاری دووه‌م ده‌چێته‌وه پاڵ یه‌كیه‌تی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا.
1885: هێزه‌كانی سه‌ر به (مه‌هدی) شاری (خه‌رتوم)ی پایته‌ختی سودان داگیر ده‌كه‌ن.
1887: هێزه‌كانی حه‌به‌شه، شكست به ئیتالیه‌كان دێنن له جه‌نگی دوگالی.
1901: هێزه‌كانی فه‌ره‌نسه له جه‌زائیر ده‌ست ده‌گرن به سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌وانه‌ی به‌شدار بوون له شۆڕشی(عین التركی).
1905: دۆزینه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین (ئه‌ڵماس) له‌جیهاندا له كانی (بینیمیر) له‌باشوری ئه‌فریقیا كه (3.106) قیرات كێشی بوو، پاشان ناونرا (كۆلینان)و پاشان دابه‌شكرا بۆ (106)پارچه ئه‌ڵماسی دره‌وشاوه.
1911: جلین كیرتس به یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ی ئاوی ده‌فڕێت.
1937: ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسه له جه‌زائیر ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر حیزبی ئه‌ستێره‌ی باكوری ئه‌فریقیا، كه(مسالی الحاج) رێبه‌ری بوو.
1939: بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی (ژین) له‌لایه‌ن (پیره‌مێرد) له سلێمانی.
1939: هێزه‌كانی سه‌ر به فرانسیسكۆ فرانكۆ، به یارمه‌تی ئیتالیا به‌رشه‌لۆنه داگیرده‌كه‌ن.
1942: گه‌شتنی یه‌كه‌مین پێشه‌نگه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وروپا له ئیرله‌نده‌ی باكور، ئه‌وه‌ش بۆ به‌شداربوون له جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1946: (قازی محمد) پێكهێنانی حكومه‌تی كوردی ڕاگه‌یاند كه خۆی له (14) وه‌زیر پێكهاتبوو له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
1952: ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له قاهیره كه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 700 دوكان و سینه‌ما و گازینۆ و ئوتێل و نوسینگه و یانه گڕیانگرت له شه‌قام و گۆڕه‌پان و ناوجه‌رگه‌ی شاردا.
1965: زمانی هیندی بوو به زمانی فه‌ڕمی هیند.
1980: سه‌ره‌تای ده‌سپێكی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی نێوان ئیسرائیل و میسر.
1981: میسر سینا و عه‌ریش ده‌گێڕێته‌وه ژێر ركێفی خۆی، دوای ئه‌وه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل‌دا بوون.
1983: ده‌رچوونی به‌رنامه‌ی لۆتس 1-2-3.
1992: سه‌رۆكی روسی (بۆریس یلسن) رایده‌گه‌یه‌نێت كه روسیا واز له به‌ئامانج گرتنی شاره ئه‌مریكیه‌كان دێنێت به چه‌كی ئه‌تۆمی.
1994: پیاوێك دوو فیشه‌كی به‌تاڵ ده‌نێت به ئه‌میر چارلز ئه‌میری ویلز له سیدنی له ئوسترالیا.
1996: خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا هیلاری كلینتۆن شایه‌تی خۆی ده‌دات له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی سوێنخۆرانی گه‌وره سه‌باره‌ت به فه‌زیحه‌تی وایتواتر.
1998: كۆمپانیای كومباك، دیجیتال ئیكویبمنت كوربوریشن ده‌كڕێت.
1998:سه‌رۆكی ئه‌مریكا بیل كلینتۆن له میانی تۆمارێكی ته‌له‌فزیۆنی نكولی له په‌یوه‌ندی سێكسی خۆی ده‌كات له‌گه‌ڵ ژنه راهێنه‌ر له كۆشكی سپی (مۆنیكا لوینسكی).
2005: تێكشكانی 3 شه‌مه‌نده‌فه‌ر له جلندیل له كالیفۆرنیا نزیك لۆس ئه‌نجلوس كه بووه هۆی مردنی 11 كه‌س و برینداربوونی 200 كه‌س.
2005: كۆندالێزا رایس، سوێندی یاسایی ده‌خوات وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، و ده‌بێته یه‌كه‌مین ئافره‌تی ئه‌مریكی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی كه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
2007: به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ره‌وشی عێراق وه‌فدێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی خاتو نانسی بیلۆس سه‌ردانی عێراقیان كرد.
2007: په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له پرسی كه‌ركوك ده‌كۆڵێته‌وه.
2007: د.یوسف قه‌رزاوی داوا له به‌ڕێزان تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌كات ناوبژی شیعه و سوننه‌ی عێراق بكه‌ن.
2007: له سوید... له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا دۆستی كوردی ساڵی (2006) ده‌ستنیشان كرا.
2007: له مه‌خمور سه‌رژمێری په‌نابه‌رانی باكوری كوردستان كرا.
2008: به چاودێری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆنگره‌ی به‌جیهانی ناساندنی ئه‌نفال ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، تیایدا چه‌ندین بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه پێشكه‌ش كرا.
2010: هێزی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكی كوردی/عێراقی بۆ كه‌ركوك پێكهێنرا.
له‌دایكبوون:
1763: مه‌لیك كارلی چوارده‌هه‌م مه‌لیكی سوید.
1781: ئه‌خیم فون ئه‌رنیم، شاعیری ئه‌ڵمانی.
1842: فرانسوا كوبیه، شاعیر و رۆماننوسی فه‌ره‌نسی.
1880: دۆگلاس ماكارسه‌ر، جه‌نڕالی ئه‌مریكی.
1904: شون ماكبراید، سیاسه‌تمه‌داری ئیرله‌ندی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1974ز.
1911: بول كارب كوش، زانای فیزیای ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1955ز.
1918: نیكۆلای چاوچیسكۆ، سه‌رۆكی رۆمانیا.
1920: هانز هولزر، دانه‌ر و توێژه‌ری ئه‌مریكی.
1921: ئه‌كیو موریتا، یه‌كێك له هاوبه‌شه دامه‌زرێنه‌ره‌كانی كۆمپانیای سۆنی.
1924: ره‌چوف دنكتاش، سیاسه‌تمه‌داری قوبرسی.
1925: بول نیومان، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1928: عبدولله‌تیف فیالی، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی مه‌غریب.
1943: سوعاد حوسنی، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1950: یورج هایده‌ر، سیاسه‌تمه‌داری نه‌مساوی.
1951: محمد العرابی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر.
1953: ئه‌ندرس فوغ راسموسن، سیاسه‌تمه‌داری دانیماركی.
1958: ئه‌لین دی جینیریس، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1962: مونا عبدالحمید، ژنه ئه‌كته‌ری میسری، دانیشتوی كوێت.
1963: خوسیه مورینیو، راهێنه‌ری تۆپی پێی پورتوگالی.
1970: تریسی میدندورف، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1977: جیستن جیملستوب، یاریزانی تۆپی لێدانی ئه‌مریكی.
1984: ئیان تورنه‌ر، یاریزانی تۆپی پێی ئوسكوتله‌ندی.
1987: سیباستیان جیوفینكۆ، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1990: نواف العبد، یاریزانی تۆپی پێی سعودی.
وه‌فات:
1823: ئیدوارد جینز، پزیشكی ئینگلیزی.
1839: ستیفن فان رینسیلار، جێگری حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك، و ئه‌ندامی كۆنگرسی ئه‌مریكی سه‌ر به ویلایه‌تی نیویۆرك و مێجه‌ر جه‌نه‌رال له سوپای میللی ویلایه‌تی نیویۆرك.
1942: فیلیكس هاوسدورف، زانای بیركاری ئه‌ڵمانی.
2003: ئانا ماری شیمیل، ژنه رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانی.
2008: جۆرج حه‌به‌ش، سیاسه‌تمه‌داری فه‌له‌ستینی و دامه‌زرێنه‌ری به‌ره‌ی میللی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی جیهانی گورگه‌كان.
سه‌ری ساڵی كۆری له كۆریا.
رۆژی نیشتمانی له ئوسترالیا.
جه‌ژنی كۆماری له هیند.
جه‌ژنی سه‌ره‌به‌خۆیی له ئۆگه‌نده.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25