riklam

سعودیه‌.. رێژه‌یی قه‌یره‌ی رووی له‌زیادبوونه‌

ژنان‌ 02:25 PM - 2015-01-22
زۆری خه‌رجی هاوسه‌رگیری هۆكاره‌كه‌یه‌

زۆری خه‌رجی هاوسه‌رگیری هۆكاره‌كه‌یه‌

ساڵانه‌ له‌وڵاتی سعودیه‌ زیاترله‌ چوار ملیار ریاڵ كه‌ ده‌كاته‌  یه‌ك ملیار و 150 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بۆ كڕینی ئاڵتون و تیچووی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری خه‌رجده‌كه‌ن، بۆیه‌ كوڕانیش خۆیان له‌هاوسه‌رگیری ده‌ده‌زنه‌وه‌.

 

عبدلغه‌نی الانساری به‌ڕێوبه‌ری ژووری گه‌شتیاری و بازرگانی شاری مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌ به‌ رۆژنامه‌ی عه‌كازی راگه‌یاندووه‌: پێویسته‌ حكومه‌تی سعودیه‌ رێگری له‌و خه‌رجیه‌ زۆرانه‌ بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین هۆكاره‌  كه‌ واله‌گه‌نجان ده‌كات له‌گه‌ڵ كچانی وڵاته‌كه‌ی خۆیان هاوسه‌رگیری نه‌كه‌ن .

 

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات له‌ساڵی 2009 حكومه‌تی سعودیه‌ ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری بۆ كچان بۆ 18 ساڵی كه‌مكردوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌یتوانیوه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی قه‌یره‌ كچی بكات له‌وڵاته‌.

 

له‌به‌رامبه‌ریشدا كچانی سعودیه‌ بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی  هاوسه‌رگیری كوڕان له‌گه‌ڵ كچی وڵاتانی عه‌ره‌بی تر، گروپێكیان له‌ناو زانكۆكانی سعودیه‌ دامه‌زراندووه‌ به‌ناوی (چوار ژن حه‌ڵاڵه‌)، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌یتوانیوه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكات، چونكه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی ژنی دووه‌م و سیهه‌م و چواره‌م ئه‌هێنن هه‌وڵده‌ده‌ن له‌وڵاتانی تر بێت نه‌ك كچانی وڵاته‌كه‌ی خۆیان .

 

 

PUKmedia  و/ ئارین كامه‌ران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket