جندیانی: كۆنگره‌ی داهاتووی ی.ن.ك له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت
kurdistani 08:53 PM - 2013-02-28جندیانی: له‌هه‌ڵبژاردانی داهاتوودا به‌لیستی جیا به‌شدار ده‌بین
جندیانی: له‌هه‌ڵبژاردانی داهاتوودا به‌لیستی جیا به‌شدار ده‌بین
جندیانی: رۆژانی داهاتوو چاره‌سه‌ركردنی حكومه‌تی شه‌راكه‌ت له‌دهۆك له‌گه‌ڵ پارتی باسده‌كه‌ین
ئازاد جندیانی وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی به‌شێك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ی.ن.ك تیشك ده‌خاته‌سه‌ر بارودۆخی ی.ن.ك و كۆنگره‌ی داهاتوی یه‌كێتی و مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و گفتوگۆكانی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیاو خۆپیشاندانه‌كانی عیراق و چه‌ند ته‌وه‌رێكی تر.
سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان و پوك میدیا: یه‌كێتی چۆن ده‌ڕوانێته هه‌نگاوه‌كانی ئاشتی له‌توركیا؟ به‌پێی هه‌ێندێ سه‌رچاوه‌ی ناڕه‌سمی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێ، ئه‌مه تاچه‌ند راسته‌و هه‌روا ئێوه پێشبینی چی ده‌كه‌ن له‌م دانوستانانه‌و ئایا یه‌كێتی هه‌وڵی تری به‌ده‌سته‌وه‌یه؟
جندیانی: ده‌بێ جیاوازییه‌كه ببینین، چاره‌سه‌ری ئاشتیانه له‌كوێوه گه‌یشتوه‌ته كوێ، پێشوتر له‌ئه‌وروپاو به‌نهێنی دانوستانێك له‌ئارادابوو، ئێستا دانوستانه‌كه ئاشكرا‌و راگه‌یه‌ندراون، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وه‌فدێكی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په سه‌ردانی به‌ڕێز ئۆجه‌لانیان كرد‌و په‌یامه‌كانی ئه‌ویان هێناوه بۆ ده‌وڵه‌ت و بۆ به‌ده‌په‌و بۆ په‌كه‌كه‌ش، له‌وه‌ختی ئه‌نجامدانی ئه‌م پرسیار‌و وه‌ڵامه‌دا وه‌فدێكی كورده‌كانی توركیا له‌سلێمانی-ن و هاتون تاراسته‌وخۆ په‌یامی ئۆجه‌لان بگه‌یه‌ننه سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه، ئه‌مه په‌ره‌سه‌ندنێكی گه‌وره‌یه به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌و هه‌روا ئاماژه‌شه كه ئه‌و ره‌وته خێرایی به‌خۆوه ببینێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر سێ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، به‌ده‌په‌و په‌كه‌كه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لاندا ده‌كه‌ن، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ده‌ستخۆشی و ئه‌وپه‌ڕی پشتیوانی له‌و پڕۆسه ئاشتیخوازییه ده‌كه‌ین، به‌ڵام نابینه به‌دیلی هیچ لایه‌نێكی گفتوگۆكه.
سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵدانی تری یه‌كێتی ده‌بێ ئه‌وه بڵێین كه ئێمه زۆر خۆشحاڵین كه دواجار ئه‌و هه‌وڵانه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار‌و یه‌كێتی نزیك به‌بیست ساڵه كاری بۆ ده‌كه‌ن به‌م ئه‌نجامه دڵخۆشكه‌ره گه‌یشتوه كه ئیتر بناغه‌یه‌ك بۆ ئاشتی بیناكراوه، هیوادارین ئه‌و بناغه‌یه به‌رده‌وام تۆكمه بـبـێ.
كه‌ناڵی كه‌ركوك: یه‌كێتی چۆن ده‌ڕوانێته خۆپیشاندانی عه‌ره‌به سوننه‌كان له‌كه‌ركوك، به‌تایبه‌ت كه هه‌ندێ له‌داواكارییه‌كانیان وه‌ك گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری و هیتریش به‌زیانی زۆری لایه‌نه‌كانی تری عیراق داده‌شكێنه‌وه، یه‌كێتی ئه‌مجۆره داواكارییانه چۆن ده‌بینێ؟
جندیانی: ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وتومانه كه پشتگیری له‌داوا ده‌ستورییه‌كان ده‌كه‌ین و ئه‌و داوایانه‌ی ده‌ستوریین به‌ڕه‌وا ده‌زانین، وه‌ك چۆن پشتگیری له‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه ده‌بێ پێكهاته‌ی سوننه دووچاری په‌راوێزخستن نه‌بێته‌وه له‌عیراقداو هه‌روا ئه‌و پێكهاته‌یه خۆیشی له‌سیاسه‌تی خۆپه‌راوێزخستن دوور بخاته‌وه، بێگومان ئێمه له‌گه‌ڵ هێندێك دروشمی خۆپیشانده‌ران نین، مه‌به‌ستمان ئه‌و دروشمانه‌ن كه ململانێ و ناكۆكی تایه‌فی په‌ره‌پێ ده‌دا، یان ئه‌و دروشمانه‌ی به‌ڕونی ره‌نگ و بۆی به‌عسییه‌كان و ئیرهابیه‌كانیان لێدێ، ئه‌و جۆره دروشمانه به‌زیانی خۆپیشاندانه‌كان و ئامانجی خۆپیشانده‌رانه‌و له‌ئاستی عیراقدا پشتیوانیان كه‌مده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌وان ده‌بێ تا بۆیان ده‌كرێ له‌ناو پێكهاته‌ی خۆیان و له‌ناو پێكهاته‌كانی تریشدا پشتیوانی زۆرتر كۆبكه‌نه‌وه، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندانه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه‌ش له‌كه‌ركوك، ئێمه پێمانوایه خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌و رێگه پێدراو رێزلێگیراوه، به‌ڵام راستییه‌كی دیمۆگرافی روون هه‌یه له‌كه‌ركوك كه زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری كه‌ركوكییه‌كان عه‌ره‌بی سوننه نین، به‌ڵكو كه‌مینه‌ن و بگره هه‌موو عه‌ره‌به سوننه‌كانیش تیایدا به‌شدارنین، بۆیه وێناكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌وێ له‌هێندێ كه‌ناڵی عه‌ره‌بی و عیراقییه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی كه‌ركوك نوێنه‌رایه‌تی شاره‌كه بكه‌ن، هه‌قه ئه‌و كه‌ناڵانه زۆرتر پیشه‌یی بن و راستییه‌كان وه‌ك خۆی بگوازنه‌وه‌و نه‌یخه‌نه به‌ر مه‌نگه‌نه‌ی ئامانجی سیاسی.
كوردستانی نوێ: قسه‌و باس گه‌رمه له‌سه‌ر پێویستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی خۆیدا تێڕوانینی یه‌كێتی له‌مباره‌وه چیه؟ شێوازی به‌شداریكردنی یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا چۆن ده‌بێت، به‌تایبه‌ت باس له‌وه ده‌كرێ كه یه‌كێتی به‌لیستی جیا به‌شدار ده‌بێ؟
جندیانی: هه‌ر كاتێك لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیار بكه‌ن، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ئاماده‌ی به‌شداریكردنین و سه‌باره‌ت به‌شێوازی به‌شداربونیشمان، رامانگه‌یاندوه كه به لیستی جیا به‌شدار ده‌بین و له‌و باره‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه هاوپه‌یمان و دۆسته‌كانیشمان بیروڕامان ئاڵوگۆڕ كردوه.
كوردستانی نوێ: له‌كۆنگره‌ی سێهه‌میندا بڕیارتانداوه كه كۆنگره سێ ساڵ جارێك له‌كاتی خۆیدا ببه‌سترێ، ئێستا له‌كاتی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م نزیك بوونه‌ته‌وه، ئایا كۆنگره‌كه له‌كاتی خۆیدا ده‌به‌سترێت، به‌رنامه‌ی سه‌ركردایه‌تی له‌وباره‌وه چییه؟
جندیانی: هه‌ر چه‌نده پرسیاره‌كه زۆر پێشوه‌خته، به‌ڵام كۆنگره له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێ و كه‌ی له‌كاته‌كه‌ی نزیك بوینه‌وه زانیاری تر به‌ڕای گشتی راده‌گه‌یه‌نین.
بادینان سات: زۆرجار به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌ناوچه‌ی بادینان ده‌ڵێن كه یه‌كێتی له‌بادینان نه‌حوكمڕانه‌و نه‌ئۆپۆزسیۆن، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌چییه‌وه هاتووه‌و چۆن ده‌یبینن؟
جندیانی: له‌ڕاستیدا به‌پێی رێكه‌وتنی ستراتیژی و جێبه‌جێكردنه‌كانی له‌بواری شه‌راكه‌ت له‌حكومه‌تدا لیستی كوردستانی كه لیستی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی-یه به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان حكومه‌تی هاوبه‌شمان هه‌یه، به‌وپێیه بێ، هه‌ردوولامان پێكه‌وه لایه‌نی حوكمڕانی پێكده‌هێنین، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه یه‌كێتی له‌كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كانی هه‌ردوولاو دواتریش له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی و یه‌ك دوو جاریش له به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه یه‌كێك له‌و سه‌رنج و ره‌خنانه‌ی له‌سه‌ر رێكه‌وتنی ستراتیژی هه‌مانه مه‌سه‌له‌ی شۆڕ نه‌بوونه‌وه‌یه‌تی بۆ هه‌موو ئاسته‌كان و بۆ هه‌موو ناوچه‌كان، یه‌كێك له‌و ناوچانه پارێزگای دهۆكه كه به‌داخه‌وه له‌وێ یه‌كێتییه‌كان هه‌ست ده‌كه‌ن كه تائه‌ندازه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌ت له‌وێ په‌راوێزخراون، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی حكومه‌تی هاوبه‌شه ناتوانن و رێگه‌پێدراو نین وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ره‌فتار بكه‌ن، له‌ولاشه‌وه وا هه‌ست ده‌كه‌ن له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی ئه‌وێدا به‌شدارنین و رێی به‌شداری كردنیان له‌به‌رده‌مدا كراوه‌نییه‌و هاوسه‌نگیێك له‌وباره‌وه له‌ئارادا نییه، ئه‌مه یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ برایانی پارتی گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین و بڕیاریشمانداوه له‌ڕۆژانی داهاتوودا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به‌كامڵكردنی چه‌مك و پرۆسه‌ی حكومه‌تی شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ برایانی پارتیدا باسی لێوه بكرێته‌وه‌و پێكه‌وه ئه‌و كه‌یسه چاره‌بكه‌ین، تاچیتر ئه‌و گله‌ییانه نه‌مێنن كه لێره‌و له‌وێ براده‌رانی ئێمه له‌و باره‌یه‌و هه‌روا له‌باره‌ی چه‌ندین كه‌یسی تری په‌یوه‌ست به‌پراكتیزه‌كردنی حكومه‌تی شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی هه‌یانه.
سایتی كه‌ركوك تیڤی: دوای ئه‌وه‌ی عیراق رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك قه‌یران بوه‌ته‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی نێوانی هه‌رێم و به‌غدا ئاڵۆز بووه‌و بێ ره‌زامه‌ندی هه‌رێمی كوردستان ئۆپه‌راسیۆنی دیجله دامه‌زراوه‌و حكومه‌تی به‌غداو هێزه چه‌كداره‌كانی به‌رده‌وام بڕیاری پێچه‌وانه‌ی ویستی لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌رده‌كه‌ن، خه‌ریكه مه‌سه‌له‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ده‌كه‌وێته دوای دواوه‌ی ئه‌جێنداكان، ئه‌مه به‌چی لێك ئه‌ده‌نه‌وه؟
جندیانی: مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستان كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، لای سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌وله‌ویاته‌كانه، راسته ئه‌و هه‌موو قه‌یرانانه خوڵقێنران تا ئه‌و كه‌یسه بكه‌وێته دواوه، به‌ڵام ئێمه هه‌میشه‌و ئێستاش ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه كه‌یسی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر پله یه‌كه‌مه‌و هه‌ر سیاسه‌تێكی به‌غدا بۆ سه‌پاندنی دیفاكتۆیه‌كی پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی 140 به‌توندی رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه‌و له‌كه‌سی قبوڵ ناكه‌ین، جگه له‌مه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق بیه‌وێ دیفاكتۆیه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستووردا هه‌یه بسه‌پێنێ، ئه‌وا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی دیفاكتۆی پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌ش بكا، ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه هه‌وڵه‌كانی له‌بیربردنه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی به كرده‌وه‌ی ماده‌ی 140 به‌هیچ جۆرێك قبوڵ ناكه‌ین، چونكه بۆ ئێمه ماده‌ی 140 یه‌كێكه له‌بناغه نه‌گۆڕه‌كانی گرێبه‌ستی ده‌ستوورو سازشی له‌سه‌ر ناكه‌ین، هه‌روا ناشتوانین مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ماده‌یه له‌كاودانی جێبه‌جێنه‌كردندا جێبێڵین و له‌بیری بكه‌ین.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25