riklam

لەدهۆك 700 ژن و مێرد لێك جیادەبنەوە

ژنان‌ 06:04 PM - 2015-01-18
زیاتر لە 15 هەزار پرۆسەی هاوسەرگیریش تۆماركراوە

زیاتر لە 15 هەزار پرۆسەی هاوسەرگیریش تۆماركراوە

ساڵی رابردوو لەپارێزگای دهۆك زیاتر لە 15 هەزار پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوەو 700 ژن و مێردیش لەیەك جیابونەتەوە.

محەمەد ئەمین شەرفانی سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی دهۆك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:لە ساڵی 2014دا لەسەرجەم دادگاكانی سنوری ئەو پارێزگایە 44 هەزارو 379 كەیس تۆماركراون و لەو ژمارەیەش 42 هەزارو 102 كەیسیان یەكلاكراونەتەوە:

راشیگەیاند: هەر لەماوەی ساڵی رابردوودا 15 هەزارو 11 گرێبەستی هاوسەرگیری تۆماركراوە، لەبەرانبەریشدا هەزارو 103 كەسی جیابوونەوەی ژن و مێرد تۆماركراون و 718شیان یەكلاكراونەتەوەن واتە ژن و مێردەكان بەتەواوی لەیەك جیابونەتەوە.

سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی دهۆك، ئاماژەی بەوەشدا كە هەر لەساڵی 2014دا هەزارو 234 كەیسی توندوتیژی لەداگاكانی پارێزگای دهۆك تۆماركراون و هەزارو 48یان كۆتایی پێهێنراوە.

محەمەد ئەمین شەرفانی، ساڵی رابردوو كوشتنی دونیای تەمەن 15 ساڵان لەلایەن هاوسەرەكەیەوە، بوەتە گەرمترین روداوی ساڵ بوە لەو پارێزگایە كە ناڕەزایی كەسوكاری و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و رێكخراوەكانی ژنان و خۆپیشاندانی لێكەوتەوە، وتی: بەپێی ماددەی 405ی سزادانی عیراقی هاوسەركەی دونیا، لەسەر ئەو كەیسە بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادراوە.

PUKmedia نـژیـار نـێـروەیـی ـ دهـۆك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket