riklam

یه‌په‌گه‌ ناوه‌ندی رۆشنبیری كۆبانێ ئازاد ده‌كات

kurdistani 04:37 PM - 2014-12-22
به‌رده‌وامده‌بن له‌ ئازادكردنی ناوچه‌كانی تری كۆبانێ

به‌رده‌وامده‌بن له‌ ئازادكردنی ناوچه‌كانی تری كۆبانێ

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ ئازادكردنی چه‌ندین ناوچه‌ی ستراتیجیان له‌ كۆبانێ-یان راگه‌یاند.

ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ 22-12-2014، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ رایگه‌یاندوه‌، هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌ به‌ری باشوری كۆبانێ پێشڕه‌وییه‌كی باشیان كردوه‌و له‌ هه‌ڵمه‌تێكی بێ وێنه‌دا بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ له‌باشوری ئه‌وشاره‌ ئازادبكه‌ن.

هه‌له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، هێزه‌كڤانی یه‌په‌گه‌ له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا توانیویانه‌ بینای ناوه‌ندی رۆشنبیری كۆبانێ كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ داگیركرابوو ئازاد بكه‌ن و له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م ئه‌و بینایه‌ ئازادكراوه‌و و له‌ده‌ست تیرۆرستانه‌ سه‌نداروه‌ته‌وه‌.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه‌ له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئازادكردنی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تری كۆبانێ.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket