riklam

ساڵح موسلیم: پێشمه‌رگه‌ هێزی یه‌ك پارچه‌ی كوردستان نییه‌

kurdistani 09:09 AM - 2014-12-22
ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌

ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌

رۆژی 21-12-2014 ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ سیمینارێكی له‌ شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید رێكخست، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ره‌وه‌ندی كوردو سیاسه‌تمه‌داران و رۆشنبیران ئاماده‌یبوون.

سیمیناره‌كه‌ به‌گشتی له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان و به‌تایبه‌ت رۆژئاوای كوردستان بوو، كه‌ تیایدا هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ به‌رخودانی گه‌لی كوردو یه‌كێتی گه‌لی كوردستانی وه‌ك چه‌مكێكی سه‌ره‌كی بابه‌ته‌كه‌ باسكرد.

هه‌روه‌ها باسی له‌ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردی كردو ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی كورد كرد كه‌وا ئێستا له‌ چ ئاستێكدایه‌، روونیشیكرده‌وه‌ كه‌وا به‌مدواییانه‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسیه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ جیهاندا به‌ره‌وپێش رۆیشتووه‌.

له‌ درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ تیشكی خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ كوردانی باكورو باشور، له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی به‌رز نرخاند كه‌ هاوكات شانبه‌شانی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و هه‌موو كورد له‌ به‌رگریكردنی شاری كۆبانی و ناوچه‌ داگیركراوانه‌كانی كوردستان هه‌ڵمه‌ته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعشه‌كان.

لای خۆیه‌وه‌ شاهۆ هه‌ڵه‌بجه‌یی كه‌ وه‌ك ئه‌ندامی وه‌فدی (ی.ن.ك) ئاماده‌ی ئه‌و سیمیناره‌ بوو، بۆ PUKmedia ی روونكرده‌وه‌ كه‌ هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ زۆر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی یه‌كێتی كوردان قسه‌و باسی كردووه‌و نموونه‌ی شاهیدیش ئه‌مدوایانه‌ی شاری كۆبانێ بووه‌ كه‌وا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ گه‌لی كوردیان سه‌لماند هێزێكی ته‌نها یه‌ك پارچه‌ی كوردستان نییه‌ به‌ڵكو هێزی ته‌واوی گه‌له‌، هه‌روه‌ها به‌رخودانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و یه‌په‌گه‌و گه‌ریلاكان و شه‌ڕڤانان بۆ رزگاركردنی كۆبانی شاهیدی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌.

وتیشی: ده‌توانم بڵێم سیمیناره‌كه‌ زۆر له‌شته‌ شاراوه‌كانی بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه‌.

PUKmedia فه‌لاح ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket