شەڕە گەورەكەی نەوت؟
kurdistani 12:03 PM - 2014-12-19.
رۆژنامەنووسی میسری عەبدولمونعیم سەعید سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری رۆژنامەی»المصری الیوم»و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنو بەڕێوەبەری بنكەی هەرێمایەتی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی لەقاهیرە، لەدواین وتاری خۆیدا بەناونیشانی»شەڕە گەورەكەی نەوت؟» كە لەڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ژمارە(13168)ی رۆژی چوارشەممە 17/12/2014 بڵاوكراوەتەوە، تیشك دەخاتە سەر كانزایەكی گرنگ وەك بەهاو وەكو بەكاربەر.
سەرەتای باسەكەی دەڵێ:»جەنگی جیهانی دووەم نیشانەیەكی جیاوازتری دەرخست لەمێژووی هاوچەرخدا ئەویش چەند هۆكارێكی خۆی هەبوو، یەكێك لەو دەركەوتە پڕوپاگەندەییەی ئەوە بوو جیهان لەفرەجەمسەریەوە گواسترایەوە بۆ دوو جەمسەری لەنێوان ولایەتە یەكگرتووەكانو یەكێتی سۆڤێتدا كە سەرئەنجام شەڕی ساردی لێكەوتەوەو چەند دەیەیەكی خایاند، بەتەنیا سیستمی نوێی جیهانی نەگۆڕا بەڵكو زۆر بابەت ئاڵوگۆڕی بەسەرداهات، گرنگترینیان بەكارهێنانی ئۆتۆمبێل بەڕێژەیەكی فراوان بەهەموو شێوەو چەشنێك، هەروەها دواتر بۆ تانكو فڕۆكەو تا كەشتی سەربازییش، ئەمانە هەموویان بەنەوت كاریان دەكرد تەنانەت كەوتنو دۆڕانی ئەڵمانیاش هۆكارەكەی بۆ گرتنەوەی نەوت بوو لەو وڵاتەدا، بەم شێوەیە نەوت وەك كاڵایەكی ئاسایی نەمایەوە بەڵكو ستراتیژیەتێكی فراوانی پێدرا لەڕووی فۆرمو ماناوە، بەتایبەتی ژیانی مرۆڤ گۆڕانكاری بەسەردا هات لەپیشەسازیو كشتوكاڵو شەڕو ئاشتیدا پشت بەجوڵەو پێشكەوتنی نەوت دەبەسترا «.
ئەم سەرەتایەی بابەتەكەی عەبدولمونعیم پێمان دەڵێ كەچارەكی دووەمی سەدەی بیستەم بەهۆی سەرهەڵدانی كێبڕكێكانو دۆزینەوەی نەوتو سوودوەرگرتن لەبەرهەمە نەوتیەكان مرۆڤایەتی هەندێك هەنگاوی گەورەی نا بەجۆرێك كە تەنانەت شەڕی جیهانی دووەمیش ململانێكە بەشێكی بۆ كۆنترۆڵكردنی بەرهەمە نەوتیەكان بوو، چونكە سۆڤێتی جاران خاوەنی ژێرخانێكی گەورەی سووتەمەنی نەوت بوو، تەماحی ئەڵمانیاش جگە لەخاكەكەی بەشە ئابوورییەكەی سۆڤێت بوو، وەلێ سۆڤێت بەخۆڕاگری خۆیو ململانێ سەرسەختەكەی شەڕی خاكو نەوتی بەرپاكرد تا ئەڵمانیای خست.
نووسەر لەبەشێكی تری بابەتەكەی دەڵێ»شەڕی ئۆكتۆبەری 1973 نیشانەیەكی تربوو بۆ كاریگەری نەوت لەسیستمو ژیانی مرۆڤایەتی»، هەروەها دەڵێ»حیكایەتی نەوت لەمساڵدا زۆرترین قسەی لەسەر بووە، دوای ئەوەی هەموو نیگاكان لەسەر ئەمریكابوو ئەوە ئێستا ئەمریكاش نەوت بۆ هاوپەیمانەكانی هەناردە دەكات دوای ئەوەی نەوت لەهەندێ شوێنی رەقەڵەی بەردین دۆزرایەوە لەئەمریكا ئەمەو لەگەڵا باسی یەكەمیش بەسەربەخۆیی كردنی روسیابوو بۆ هەناردەكردنی غاز بۆ ئەوروپا، بەڵام هەواڵی دووەم ئەوەیە كە لەناوەڕاستی ئەمساڵەوە نرحی نەوت زۆر بەخێرایی دابەزی هەروەك خێرایەكەی تسونامی لە110 دۆلارەوە بۆ یەك بەرمیل گەیشتە 65 بۆ 70 دۆلار بۆ یەك بەرمیل، ئەمەش وەك خۆشحاڵیەك وایە بۆ رۆژئاوا، بەڵام دابەزینی نرخ بۆ ئەم ئاستە دەبێتە هۆكارێكی گەورەی ئابووری ناخۆش بۆ روسیاو ئێرانو فەنزەویلا، ئەمانەش هەموویان یەك تیمن بەرامبەر بەڕۆژئاوا بەگشتیو ئەمریكاش بەتایبەتی، هەواڵی سێیەمیش ئەوەیە كە ئەو نەوتەی ئەمریكا كە بەنەوتی بەردین ناودەبرێ بڕی تێچوونی دەگاتە 70 دۆلار بۆ یەك بەرمیل ئەمەش هەواڵێكی زۆر خۆش نییە بۆ ئەمریكا، بۆیە ئەم بڕە نرخەی ئێستای نەوت زیانێكی زۆر لەكۆمپانیا ئەمریكیەكان دەدات كەپارەیەكی زۆری بۆ نەوتی بەردین تەرخانكردوە».
لێرەدا نووسەر حیكایەتەكانی هێنانو بردنی نەوتمان بۆ دەخاتەڕوو كە چۆن كۆمپانیا زەبەلاحەكان ململانێیانە بۆ دەستبەسەراگرتنی نەوتی جیهانو بازاڕی جیهانی نەوت، هەوروەها سەرچاوە سروشتییەكانی نەوت شەڕی گەردوون دەكەن، هەموو ئەمانەش شەڕی ئابووریە زلهێزەكانی جیهان بەناوی ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانییەوە بەرامبەر بەیەكتر دەوەستنەوە لەپێناوی خستنو شكاندنی ئەویدی.
نووسەر لەبەشێكی تری بابەتەكەیدا دەیەوێ پێمان بڵێ وڵاتانی عەرەبی خاوەن ژێرخانی نەوتنو دەتوانن بەشێوەیەك لەشێوەكان بچنە نێو گەمە سیاسییەكانی دونیاوەو دەتوانن هەمچەشنەی كاری بازرگانی نەوتو غاز بكەن.
دواتر نووسەر ئاماژە بۆ ئەوە دەكاتو دەڵێ ئەم قۆناغە بەرەو كوێ دەڕوا بەتایبەتی بەرەو ساڵی 2015 زۆر بەخێرایی هەنگاو دەنێن، دەڵی روون نییە ئاڕاستەكان بەرەو كوێ دەڕون، نووسەر مەترسی ئەوەش دەخاتەڕوو كە ئەو نەوتە بەردینەی ئەمریكا نرخی زۆر تێدەچێو تەكنەلۆژیای نوێی دەوێ ئەوە جگەلەوەی كاتێكی زۆریش، هەروەها دەڵی گەردوون رۆژ بەڕۆژ لەفراوان بوونو زیادبووندیایە بەتایبەتی هندستانو چین بازاڕەكانی ئەوان تینووی نەوتی هەرزانن، كاریگەریەكانی روسیاو ئێرانیش بۆ دابەزینی نرخ بەتایبەتی ئەوان هەردووكیان كەوتوونەتە نێو چەند شەڕێكەوە لەگەڵ رۆژئاوا تەنانەت ناكۆكیەكانیان لەسەر سوریاو عیراقو لوبنانو فەلەستین، نووسەر ئەوەش باس دەكات یەكێك لەو خاڵانەی بووە مایەی دابەزینی نەوت لەهەشتاكانی سەدەی رابردوودا هۆكارەكەی هەڵوەشاندنەوەی یەكێتی سۆڤێتی جاران بوو هەورەك ئێستاش وایە چۆن روسیا هەموو تواناكانی لەسەر نەوت چڕ كردۆتەوە نووسەر دەڵێ ئایا هیچ لەمەسەلەكە گۆڕاوە؟، پێش ئەوەی ئابووریان بەرەو دواوە بگەڕێتەوەو دووچاری روخانی سیاسی بن تارانو مۆسكۆ دەتوانن ریشەی جیاكارییەكانیانو بۆچونەكانیان لابەرن لەپێناوی مرۆڤایەتیدا.
نووسەر لەكۆتاییدا پێی وایە شەڕی گەورەی نەوت لەبنەڕەتدا بۆ خواستی بازاڕەكانی جیهانی نەوتە، بۆیە دەبێت بەرهەمو تەكنەلۆژیای دەكردنی نەوت ببێتە مایەی دانانی نرخێكی گونجاو بۆ هەمووان، پێی وایە ئەوەش ئاسان نییە.
ئهسعهد جهباری
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25