ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یهكێتیو گۆڕان سه‌ره‌تایه‌كی نوێ
kurdistani 12:57 PM - 2014-12-15" رێكه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی پارێزگاكه‌دایه"
لایه‌نه سیاسییه‌كان به نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر لهیهكترو هێنانه ئارای رێككه‌وتنی نێوانیان و سازان له‌سه‌ر زۆر پرسی گرنگ، ململانێكان رێكده‌خه‌ن، هاووڵاتیانی كوردستانیش ساڵانێكی زۆره قوربانی ئه‌و ململانێیانهنو ئێستا به گه‌شبینییه‌وه له‌نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌ڕوانن، ئومێدی ئه‌وه ده‌كه‌ن لایه‌نه‌كان به‌رپرسانه بۆ ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئاماده بن و یه‌كگرتوو ته‌با بن.
رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان و هه‌وڵه‌كانی رێككه‌وتن له‌نێوان لایه‌نه‌كانی تر‌و نه‌رمی نواندن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن، سه‌ره‌تایه‌كی پڕ ئومێده بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌كه، بۆ به‌رپابوونی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئارامی و سه‌قامیگری زیاتر، بۆ گۆڕینی ململانێی حزبه‌كان بۆ ركابه‌ری له‌خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و یه‌كهه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی رووبه‌ڕووی گه‌ل و ئه‌زموونی كوردستان ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌لای چاودێران گرنگه ئه‌وه‌یه، ئه‌م رێككه‌وتنانه كه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كان هاتۆته ئاراوه، شۆڕبێته‌وه بۆ بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی، ئه‌وه‌ش به گرنگ ده‌زانن راگه‌یاندنه‌كان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی گه‌یاندنی په‌یامی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و سازانی نێوان حزبه‌كان بكه‌ن و خێراتر شه‌قام تێبگه‌یه‌نن چیتر ململانێ و توندوتیژی حزبایه‌تی ته‌سك به‌سه‌ر ده‌چێت و پێوییسته گیانی یه‌كتر قبوڵكردن و كاری هاوبه‌ش بێنێته ئاراوه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م رێككه‌وتننانه نه‌گه‌یشتۆته كۆتایی و چاوه‌ڕێی رێككه‌وتنی زیاتر ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هه‌نگاوی گرنگ داده‌نرێت و داوای به‌رفراوانكردنی رێككه‌وتنه‌كان ده‌كرێت، به‌جۆرێك سنوری باشووری كوردستان تێپه‌ڕێنێت و له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره رێككه‌وتن و سازان بێته ئاراوه‌و هه‌نگاوی داهاتووش به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بێت.
كرانه‌وه‌ی ده‌رگا
ئه‌م گۆڕانكاریانه دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دێت له‌سه‌ر پرسی هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌و قه‌زاو ناحیه‌كانیان، دوو رۆژی رابردووش وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه كۆبۆوه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نه‌وشیروان مسته‌فا وتی: پاش ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوولا ئیمزا كراوه، ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ی كردۆته‌وه بۆ هاوكاریی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوولا له‌بواری جیاجیادا، تائێستا‌و له‌ڕابردوودا زۆر به‌ده‌گمه‌ن هاتووچۆی یه‌كترمان كردووه، ئیتر ده‌رگا كراوه‌ته‌وه، ئێمه بتوانین به‌به‌رده‌وامی هاتووچۆی ئه‌وان بكه‌ین‌و ئه‌وانیش به‌به‌رده‌وامی هاتووچۆی لای ئێمه بكه‌ن، تا ئه‌و گژرییهی به‌تایبه‌ت له‌ناو بنكه جهماوهرییهكهدا هه‌یه بیڕه‌وێنینه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی رایگه‌یاند: پشتیوانی قسه‌كانی رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌م. له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانی تر له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕانیش له‌سه‌ر پێكهێنانی حوكمی خۆجێی پارێزگای سلێمانی وتی: ئه‌وه‌ی ئێمه بیستوومانه هه‌موو لایه‌نه‌كان پێیان خۆشبووه.
گرنگی ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان
له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی ی.ن.ك كه‌سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وزه له‌په‌رله‌مانی كوردستان به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ی ئێستای كوردستاندا گرنگه، رێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان-یش له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پشكه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت سه‌ردانكردنی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ لای گۆڕان ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه، وتیشی: له‌لایه‌ن یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه به‌ده‌نگه‌وه هاتنێك هه‌یه، تا قۆناغی رابردووی ململانێی سیاسی توند بگۆڕێت بۆ دۆخێكی هێمن و له‌پارێزگای سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی روویه‌كی جوان و شێوازی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی دوور له‌ململانێی سیاسی به‌ڕێوه ببرێت، وتیشی: خه‌ڵكی سلێمانی له‌سه‌ر ئاسایكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه ده‌توانێت به‌ئاسوده‌یی ژیان و گوزه‌رانی خۆی به‌ڕێ بكات، ده‌توانێت هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و خزمه‌تگوزاری له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌ره‌و پێشه‌وه ببات، باسی له‌وه‌شكرد، سه‌ركردایه‌تیی یهكێتیو گۆڕان خۆشحاڵن بهئاساییكردنهوهی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولاو ئه‌و ئاساییكردنهوهیهش كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان.
ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه حاكم سامان فه‌تاح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی سه‌وز له‌وباره‌یه‌وه وتی: خه‌ڵكی كوردستان له ناكۆكییه‌كانی رابردوو زیانی كردووه، ئه‌وانیش نه‌بوونی بازاڕ‌و تێكچوونی باری كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و رووه گه‌شه‌ی هه‌ردوولایه‌نی سیاسی و دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كانیان و سه‌ردانكردنیان ره‌نگی داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، وتیشی: ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه ته‌نها رێككه‌وتن و كۆده‌نگی و یه‌كده‌نگی سوود به هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نێت، راشیگه‌یاند: یه‌كێتی هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ربووه، له‌شاخه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌وڵی یه‌كڕیزیی نیشتمانی داوه‌و مه‌به‌ستی بووه، هیچ كاتێكیش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی كاری نه‌كردووه، به‌ڵكو له‌پێناو به‌رژوه‌ندیی خه‌ڵكدا كاریكردووه، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش به‌دڵنیایه‌وه له‌پێناو خه‌ڵكدا بووه.
پشتیوانین
هه‌روا محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم رێكخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان و سه‌ردانی وه‌فدی هه‌ردوولا بۆ لای یه‌كتر بۆ كوردستانی نوێ وتی: سه‌ردانكردن و رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان كاریگه‌ریی زۆری ده‌بێت و ده‌بێته هۆی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، به‌تایبه‌تی رێككه‌وتن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پارێزگا‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان و خزمه‌تكردن به‌شارو شارۆچكه‌كان، وتیشی: به‌ته‌نها كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سلێمانی و ده‌وروبه‌ری نابێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش كاریگه‌ریی ده‌بێت و ته‌ناته‌ت بارگرژی نێوان لایه‌نگرانیش كۆتایی پێده‌هێنێت، هه‌مووشمان پشتیوانی له‌ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ین.
فاكته‌رێك بۆ توندوتۆڵكردن
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه د.ئاكۆ حه‌مه كه‌ریم ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی وتین: رێككه‌وتن و سه‌ردانه‌كان كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك ده‌رگا ده‌كاته‌وه بو به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌رو حزبی، هه‌روه‌ها فاكته‌رێك ده‌بێت بۆ توندوتۆڵكردن و زیادكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هه‌مانشێوه له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی به‌غدا. وتیشی: ده‌كرێت ئه‌م رێككه‌وتنه ببێته هه‌نگاوی یه‌كه‌م به ئاڕاسته‌ی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبوڵ كردن و كاری هاوبه‌ش و خزمه‌تكردنی زیاتری پارێزگای سلێمانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری و پێداویستییه‌كان.
خۆشحاڵی هاووڵاتیان
هاووڵاتیانی كوردستانیش رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سف ده‌كه‌ن و ئاواته‌خوازن له‌م رێگه‌یه‌وه زیاتر خزمه‌ت بهبهرژهوهندیی گشتیی هاووڵاتیان بكه‌ن، كوردستانیان باس له‌وه‌شده‌كه‌ن ئه‌و جۆره رێككه‌وتنانه نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتن و ئاشتییه.
هاووڵاتیان له‌وباره‌یه‌وه به‌م شێوه‌یه بۆ كه‌ناڵی ئاسمانیی گه‌لی كوردستان دواون و ده‌ڵێن: رێككه‌وتنێكی زۆر مێژوویی بوو بۆ خه‌ڵكی سلێمانی و پارێزگاكه، ده‌بوایه ئه‌م دوو حزبه سه‌ره‌كییه هه‌ر رێكبكهوتنایه، هاووڵاتیان ئه‌وه‌یان ده‌وێت رێكبكه‌ون و پارێزگار دابنرێت و به‌ئاشتی و خۆشی ساڵانی دوایی به‌سه‌ر ببرێت، خه‌ڵك چاوه‌ڕێی پڕۆژه‌و خزمه‌تگوزارییه. هه‌روا هاووڵاتییه‌كی تر ده‌ڵێت: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان یان هه‌ر لایه‌نێكی تر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی پارێزگاكه‌دایه.
له‌و راپۆرته‌دا هاووڵاتییه‌كی تر ده‌ڵێت: ئێمه یه‌كڕیزی و ته‌بایی حزبه‌كانمان ده‌وێت، ده‌مانه‌وێت له‌ناویه‌كدا كۆكبن، له‌سه‌ر یه‌ك مێز دانیشن، ئه‌مڕۆ رۆژی ئه‌وه‌یه هه‌موومان یه‌ك ده‌ست، یه‌ك بڕوا، یه‌ك هیوا، یه‌ك ئامانج بین، رۆژی ناته‌بایی نییه. حزبه‌كان ئه‌گه‌ر رێكبكه‌ون و كۆكبن له‌سه‌ر بڕیاره‌كانیان وڵاتێكمان ده‌بێت به‌ره‌نگاری كێشه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ناوخۆش ده‌بینه‌وه. ئه‌مه په‌یامێكی دڵخۆش بوو هیوادارم كورد هه‌مووی یه‌ك ده‌ست بێت.
PUKmedia له كوردستانی نوێ-ه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25