riklam

پێناسی شه‌هیدان یه‌كده‌خرێت

kurdistani 01:04 PM - 2014-11-26
هه‌موو وارسی شه‌هیدان یه‌ك جۆر پێناسیان پێده‌بێت

هه‌موو وارسی شه‌هیدان یه‌ك جۆر پێناسیان پێده‌بێت

بڕیاره‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان پێناسی وارسی شه‌هیدان یه‌كبخرێت و یه‌ك ره‌نگ و یه‌ك لۆگۆیان له‌سه‌ر بێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدانیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌ بۆ یه‌كخستنی پێناسی وارسی شه‌هیدان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ختیار فه‌رج به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پرۆژه‌یه‌كمان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێناسی وارسی شه‌هیدان یه‌كبخرێت له‌سه‌ر ئاستی كوردستان.

وتیشی: چوار ئامێری دروستكردنی پێناسمان كڕیوه‌، نوسراویشمان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریمان بكه‌ن له‌ گۆڕینی پێناسه‌كاندا له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر پێناسێك بڕی دوو دۆلار تا سێ دۆلاری تێده‌چێت.

ناوبراو باسی له‌ شێوازی پێناسه‌كان كردو وتی: ره‌نگی پێناسه‌كان یه‌ك ره‌نگ ده‌بێت و لۆگۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی له‌سه‌ر ده‌بێت، هه‌ر وارسێكیش پێناسێكی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت، واتا ئه‌گه‌ر شه‌هیدێك له‌ وارسێك زیاتری هه‌بێت ئه‌وه‌ پێناس بۆ ئه‌و وارسانه‌ش دروستده‌ركرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و پرۆژیه‌ ده‌كه‌وێته‌ ساڵی 2015، به‌ جێبه‌جێكردنیشی هه‌موو وارسی شه‌هیدان یه‌ك جۆر پێناسیان پێده‌بێت.

PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket