riklam

موسڵ.. زیندانێكی گه‌وره‌

kurdistani 01:24 PM - 2014-11-25
 موسڵ

موسڵ

به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (الاستقامه‌)ی عیراق، دانیشتوانی موسڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ "هاووڵاتیان كاتێك بیانه‌وێت له‌شار بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌بێت مۆڵه‌ت له‌ تیرۆرستانی داعش وه‌ربگرن و ئه‌وانیش ته‌نها ره‌زامه‌ندی به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌رده‌برن كه‌ كه‌سێك ببێته‌ كه‌فیلیان و له‌لای بمێنێته‌وه‌ تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ڵێننامه‌یه‌ك پڕبكه‌نه‌وه‌ كه‌ ناچنه‌ پاڵ هێزه‌كانی سوپای عیراق و دژی تیرۆرستانی داعش شه‌ڕناكه‌ن".

هه‌ر به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌، دانیشتوانی موسڵ ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو كه‌ "تیرۆرستانی داعش به‌زۆر ده‌یانه‌وێت ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌نجه‌كانی ناو شاری موسڵ ببه‌نه‌ ریزی خۆیان و به‌شداری شه‌ڕه‌كانیان پێبكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشیان نه‌یانه‌وێت".

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ لیژنه‌ی ئه‌منی و به‌رگری له‌ عیراق له‌ پارێزگای موسڵ پێشووتر رایگه‌یاندبوو، "زیاتر له‌ 5 هه‌زار خۆبه‌خش په‌یوه‌ندییان به‌ كۆمیته‌كه‌یانه‌وه‌ كردووه‌و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و له‌ سه‌ربازگه‌یه‌كی نزیك به‌عشیقه‌ جێگیركراون".

محه‌مه‌د ئیبراهیم البیاتی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 15 هه‌زار چه‌كدار ئاماده‌ن بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ناو شاری موسڵ و راهێنان و مه‌شقی سه‌ربازی زۆرباشیان پێكراوه‌".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق حه‌یده‌ر عه‌بادی تائێستا ته‌نها قسه‌ له‌سه‌ر به‌شداری ژماره‌ی سه‌ربازو پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و هێزی خۆبه‌خش كراوه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ، كه‌ زیاتر له‌ 80 هه‌زار كه‌س ده‌بێت،
به‌ڵام نه‌خشه‌ی ئازادكردنه‌كه‌ی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌بێت به‌تایبه‌ت فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین سه‌ردانی به‌غدایان كردووه‌".

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket