riklam

بورجی جه‌له‌ولا له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكرا

kurdistani 12:37 PM - 2014-11-23
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق به‌ته‌واوی گه‌مارۆی سه‌ربازگه‌ی كۆبرایان داوه‌

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق به‌ته‌واوی گه‌مارۆی سه‌ربازگه‌ی كۆبرایان داوه‌

له‌ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عیراق به‌ پیاده‌ چونه‌ته‌ ناو سه‌ربازگه‌ی كۆبراوه‌و به‌ته‌واوی گه‌مارۆیاندا، هه‌روه‌ها بورجی جه‌له‌ولا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ جه‌له‌ولا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عیراق به‌ پیاده‌ چونه‌ته‌ ناو سه‌ربازگه‌ی كۆبراوه‌و به‌ ته‌واوی گه‌مارۆیانداوه‌.


وتیشی: ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌.


رونیشیكرده‌وه‌: سوپای عیراق له‌ به‌شی شاخه‌كانی حه‌مرینه‌وه‌ پێشڕه‌ویان كردووه‌و توانیوانه‌ بێنه‌ ناو سه‌عدییه‌.


راشیگه‌یاند: به‌شێكی زۆر له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی جه‌له‌ولا كۆنتڕۆڵكراون.


PUKmedia   هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket