چیرۆكی پێنج شه‌ڕڤانه‌كه‌ی رۆژئاوا
kurdistani 12:52 AM - 2014-11-23رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێ-یان بۆ داعش كردووه به دۆزه‌خ
ئه‌و 5 شه‌رڤانه به ئه‌زموونه‌ی یه‌په‌گه كه زیاتر له دوو ساڵه له چه‌ندین هه‌رێم و ناوچه له هه‌موو شه‌ڕو به‌رخودانه‌كانی دژ به تیرۆریسته‌كانی نوسره‌و داعش گه‌وره‌ترین رۆلیان بینیوه و بوونه‌ته سمبولی قاره‌مانێتی و نموونه‌ی باشترین هه‌ڤاڵ.
چۆن یه‌كتریان ناسیوه و بوونه‌ته هه‌ڤاڵ!
ئاگرو رزگار له شه‌ڕه‌كانی سهركانێ-دا یه‌كتری ده‌ناسن، هه‌ردووكیان پێكه‌وه ئه‌ركی دۆشكهچیان پێ ده‌سپێردرێت و له درێژه‌ی به‌ژداربوونیان له شه‌ڕه‌كاندا هه‌ردوو هه‌ڤاڵی دیكه‌یان به‌ناوه‌كانی سیپان و هه‌مزه ده‌ناسن و هه‌رچواریان ده‌بنه هه‌ڤاڵ و مێژووی داستانێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات.
ئاگر، رزگار، سیپان و هه‌مزه له ساڵی 2012 به‌ژداری شه‌ڕه‌كانی سهرێكانێ ده‌بن و له‌وێ فێری شه‌ڕی نێو شار‌و كۆڵانه‌كان ده‌بن، هه‌رچوار ههڤالهكهَ به قاره‌مانی ناویان دهركردو 11 مانگ له شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵانی سهرێكانێ مانه‌وه، دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕی سهرێكانێ به‌ژداری په‌روه‌رده ده‌بن، هه‌مزه و ئاگر له قامشلۆ، رزگار‌و سیپانیش پێكه‌وه په‌روه‌رده ده‌بینن.
دوای ته‌واوكردنی په‌روه‌رده هه‌ر چوار هه‌ڤاڵه‌كه پێكه‌وه ده‌چنه شاری حه‌له‌ب و له‌وێ شهاڤانی یه‌په‌گه به‌ناوی غه‌مگین حه‌له‌ب (غه‌مگین حه‌بیب) له دایكبووی سالی 1993 له حه‌له‌ب ده‌ناسن، غه‌مگین ساڵی 2011 به‌ژداری نێو ریزه‌كانی یه‌په‌گه ده‌بێت و له حه‌له‌ب ژماره‌ی گروپه‌كه‌یان ده‌بێته پێنج كه‌س و سه‌ره‌تای مێژووی باشترین و به وه‌فاترین هه‌ڤال ده‌ستپێده‌كات.
له حه‌له‌ب دوو ساڵ به‌ژداری له شه‌ڕی ناوشاردا ده‌كه‌ن
گروپی شه‌هید ئاگر كه له پێنج شه‌ڕڤان پێكدێت له سالی 2012 له شاری حه‌له‌ب به‌ژداری نێو شه‌ڕ ده‌بن بۆ پاراستنی كوردانی ئه‌و شاره، هه‌ر پێنجیان پێكه‌وه به‌ژداری له دژوارترین شه‌ڕه‌كانی حه‌له‌بدا ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ده‌ربازبوونی كات بیره‌وه‌ریه‌كانیان پێكه‌وه زیاتر ده‌بن، ئیتر خۆشی و ناخۆشی له رۆژه سه‌خت و دژواره‌كانی حه‌له‌بدا پێكه‌وه ده‌رباز ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ.
ئه‌م جاره‌یان به‌ره‌و كۆبانێ به‌ڕێده‌كه‌ون
دوای ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كۆبانێ زیادبوون و له 15ی ئه‌یلولدا تیرۆرستانی به شێوه‌یه‌كی دژوار و به هێزێكی زۆره هێرشیان كرده سه‌ر هه‌رێمی كۆبانێ، گروپی شه‌هید ئاگر بڕیار ده‌ده‌ن بچنه كۆبانێ بۆ به‌ژداربوون له به‌رخودانی به‌رگری و پاراستنی ره‌وا، به هۆی سه‌ختی شه‌ڕو گیرانی ته‌واوی سنوره‌كان ناتوانن هه‌ر پێنجیان پێكه‌وه بچن بۆ كۆبانێ، بۆیه یه‌ك یه‌ك خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه كۆبانێ و له‌وێ یه‌كتری ده‌گرنه‌وه‌و له به‌رخودانی كۆبانێ دا به‌ژدار ده‌بن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی گروپه‌كه 11 مانگ له سهرێكانێ و دوو ساڵ له حه‌له‌ب شه‌ڕی ناو شار‌و كۆڵان به كۆڵانیان كردبوو، خاوه‌ن ئه‌زموون و به‌هره‌یه‌كی گه‌وره‌بوون، بۆیه هه‌ر یه‌كیان سه‌رپه‌رشتی گروپێكی هه‌ڤاڵان ده‌كه‌ن له به‌ره‌كانی شها له رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێ.
له رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێ هه‌ڤال ئاگر شه‌هید ده‌بێت
له رێكه‌وتی 07.11.2014 هێزه‌كانی یه‌په‌گه له رۆژهه‌لاتی كۆبانێ چالاكیه‌كی گه‌وره دژ به تیرۆرستانی داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئاگر كۆبانی كه سه‌رپه‌رشتی گروپێكی شه‌ڕڤانه‌كانی یه‌په‌گه ده‌كات و فه‌رمانده‌یه‌كی لێهاتوو و به ئه‌زموونه، له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌هید ده‌بێت و بۆ دوا جار ماڵئاوای له چوار هه‌ڤاڵه‌كه‌ی خۆی ده‌كات، له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵی شه‌هیدبوونی ههڤاڵهكهیان، هه‌رچوار ههڤاَلهكهی تر بڕیار ده‌ده‌ن تۆڵه‌ی شه‌هید ئاگر بكه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گروپه‌كه‌یان ناو ده‌نێن گروپی شه‌هید ئاگر، ئێستا هه‌رچوار ههڤاڵهكی شه‌هید ئاگر به‌ناوه‌كانی (غه‌مگین، سیپان، هه‌مزه‌و رزگار) سه‌رپه‌رشتی به‌ره‌ی شه‌ڕ ده‌كه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێ و په‌یمانیان داوه دوای رزگاركردنی كۆبانێ هه‌ر به‌رده‌وامبن له شه‌ڕی دژه داعش بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هید ئاگرو ته‌واوی شه‌ڕڤانه‌كانی كوردستان.
بیۆگرافی پێنج هاوڕێ شهڕڤانهكه
1-ئاگر كۆبانێ (دژوار شێخی) له دایكبووی ساڵی 1991 له گوندی نوماناكۆری سه‌ر بهكۆبانێ- یه و له ساڵی 2011 به‌ژداری نێو ریزه‌كانی یه‌په‌گه ده‌بێت.
2-رزگار عه‌فرینی (رزگار حه‌سه‌ن) له دایكبووی ساڵی 1991 له گوندی حه‌یاتی سه‌ر به ناوچه‌ی ماباتای سه‌ر به هه‌رێمی عه‌فرین له ساڵی 2010 به‌ژداری نێو ریزه‌كانی یه‌په‌گه بووه.
3-هه‌مزه كۆبانی (مسته‌فا محه‌مه‌د) له ساڵی 1991 له كۆبانێ له دایك بووه‌و له ساڵی 2011 به‌ژداری نێو ریزه‌كانی یه‌په‌گه بووه.
4-سیپان عه‌فرین (ره‌شید بیلال) له ساڵی 1993 له گوندی شكهتۆی سه‌ر به ناوچه‌ی شیێ له هه‌رێمی عه‌فرین له دایك بووه.
PUKmedia ئارین كامه‌ران
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25