riklam

جه‌بار یاوه‌ر له‌باره‌ی ناردنی هێز بۆ كۆبانێ بۆ PUKmedia ده‌دوێت

kurdistani 08:13 PM - 2014-10-24
ئاماده‌كراوه‌كان هێزی ره‌سمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن

ئاماده‌كراوه‌كان هێزی ره‌سمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه‌ ئاماده‌كراون بچنه‌ ناو كۆبانێ-وه‌ بۆ مه‌به‌ستی پشتیوانی برا كورده‌كانمان له‌ رۆژئاوای كوردستان، سه‌رجه‌میان هێزی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن و هه‌موو ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌شی كه‌ پێیانه‌ هی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌.

 فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، هاوكات ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، له‌باره‌ی ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانێ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا كاتی ناردنی ئه‌و هێزه‌ دیاری نییه‌ كه‌ بڕیاره‌ بچێته‌ ناو كۆبانێ-وه‌، بۆ پشتیوانی برا كورده‌كانمان له‌رۆژئاوای كوردستان.

 وتیشی:  وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا و هاوپه‌یماناندا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردوه‌ بۆ ره‌وانه‌كردنی ئه‌و هێزه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌ بزانن كه‌ ره‌وانه‌كردنی هێزێكی له‌و شێوه‌یه‌ به‌ناو خاكی وڵاتێكی دیكه‌دابه‌ چه‌ندین جۆره‌ چه‌كه‌وه‌ ئاسان نیه‌و پێویستی به‌كات هه‌یه‌.

جه‌بار یاوه‌ر راشیگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و چه‌كانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌دا ره‌وانه‌ی كۆبانێ ده‌كرێن، چه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌موو ئاماده‌كراوه‌كان هێزی ره‌سمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن و هیچ كه‌سێكی تێدانیه‌ كه‌ له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه‌ نه‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌وه‌ی كه‌ گوایه‌ وڵاتی توركیا ته‌نها رێگه‌ به‌ 150 پێشمه‌رگه‌ ده‌دات بچێته‌ خاكه‌كه‌یه‌وه‌ و پاشان بچنه‌ كۆبانێ-وه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وتی: ئێمه‌ش وه‌ك ئێوه‌ ته‌نها له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌مان بیستوه‌و تائێستا له‌لایه‌ن وڵاتی توركیاوه‌ هیچ شتێكی ره‌سمیمان له‌و باره‌یه‌وه‌ پێ نه‌گه‌یشتووه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket