riklam

له‌ رانیه‌ په‌ڵه‌ی داوه‌

kurdistani 03:47 PM - 2014-10-22
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ رانیه‌ 117.2 ملم بارانباریوه‌

له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ رانیه‌ 117.2 ملم بارانباریوه‌

لێپرسراوی به‌شی كه‌شناسی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی رانیه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ی كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌گشتی و رانیه‌ به‌تایبه‌تی گرتووه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستادا له‌ سنوری رانیه‌ په‌ڵه‌ی داوه‌.

كاروان موحسین بایز لێپرسراوی به‌شی كه‌شناسی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی رانیه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تێكڕای رێژه‌ی ئه‌و بارانبارینه‌ی كه‌ له‌ رانیه‌ باریوه‌ 117.2 میلیمه‌تر بووه‌، به‌ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو تا ئه‌مكاته‌ رێژه‌كه‌ زیادیكردووه‌.

وتیشی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی بارانبارینی ئه‌مساڵ به‌ به‌رده‌وامی باریوه‌، بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ده‌شتی رانیه‌ په‌ڵه‌ بدات و په‌ڵه‌ دوانه‌كه‌وێت.

PUKmedia  بێستون ئیبراهیم  - رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket