riklam

هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال پێویستیان به‌ هاوكاری به‌په‌له‌یه‌

kurdistani 04:52 PM - 2014-10-22
داعش چه‌ند كیلۆمه‌ترێكی ماوه‌ بگاته‌ چیاكه‌و هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگالیش به‌رگری سه‌خت ده‌كه‌ن

داعش چه‌ند كیلۆمه‌ترێكی ماوه‌ بگاته‌ چیاكه‌و هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگالیش به‌رگری سه‌خت ده‌كه‌ن

ماوه‌ی زیاتر له‌ 48 سه‌عاته‌ تیرۆرستانی داعش بە چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زۆره‌وه‌ هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر چیای شه‌نگال چڕكردۆته‌و به‌سه‌ختی هه‌وڵی كۆنـتڕڵكردنی چیاكه‌ده‌ده‌ن و چه‌ند كیلۆمه‌ترێكی كه‌میان ماوه‌ بگه‌نه‌ سه‌رچیاكه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال به‌ توندی روبه‌ڕوی تیرۆرستان ده‌بنه‌وه‌و پشتێنه‌یه‌كیان بۆ مه‌زاری شه‌ڕفه‌دین دروستكردوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 500 خێزانی تێدایه‌و داعش هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ده‌دات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو ئاگادار به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ رۆژی 20-10-2014ه‌وه‌ داعش به‌هێزێكی زۆرو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی قورسه‌وه‌ هێرشه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی مه‌زارگه‌ی شه‌ڕفه‌دین له‌سه‌ر چیای شه‌نگال چڕكردۆته‌وه‌و ته‌نها 3 كیلۆمه‌تریان ماوه‌ بگه‌نه‌ مه‌زارگه‌كه‌و له‌ پێشڕه‌ویدان، به‌ڵام هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر شه‌شۆ له‌ به‌رگریه‌كی سه‌ختدان و پارێزگاری له‌ مه‌زاره‌كه‌ده‌كه‌ن.
وتیشی: له‌ شه‌ڕو پێكدادانه‌كاندا یه‌ك شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال به‌ناوی (حه‌واس عیسۆ) شه‌هیدبووه‌و شه‌ڕڤانێكی تریش به‌ناوی (حه‌یده‌ر باپیر) برینداره‌و ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤانیش له‌ هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه‌ی بۆڵاو بۆرك كه‌له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ داگیركران گیریان خواردوه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌ ده‌یان تیرۆرست كوژراون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: سه‌عات 6ی به‌یانی دوێنێ تیرۆرستان گه‌یشتنه‌ مه‌زارگه‌ی ئامادین له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای شه‌نگال و مه‌زاره‌كه‌یان ته‌قانده‌وه‌و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال و تیرۆرستانی داعش رویداو له‌ ئه‌نجامدا زیاتر له‌ 32 داعش كوژراون و یه‌ك شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگالیش به‌ناوی (ئه‌مین فه‌یسه‌ڵ خه‌ڵه‌ف) شه‌هیدبوو.

راشیگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ داعش به‌ چه‌كی قورسه‌وه‌ له‌ هێرش و پێشڕه‌وی به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال به‌ چه‌كێكی ئێجگاركه‌مه‌وه‌ به‌رگریه‌كی مه‌ردانه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر داعش له‌ پێشڕه‌ویه‌كانی به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ده‌گاته‌ پشت مه‌زاره‌كه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌زوترین كات هاوكاریان بۆبچێت، چونكه‌ ژیانی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال و  500خێزان له‌ناو مه‌زارگه‌ی شه‌ڕفه‌دین له‌ مه‌ترسیدایه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هاوكارییه‌كانی حكومه‌ت بۆ هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی: هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت هاوكاری بگه‌یه‌نێته‌ شه‌ڕڤانان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تائێستا هیچ هاوكاریه‌ك نه‌گه‌یشتووه‌و هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال پێویستیه‌كی ئێجگار زۆریان به‌چه‌كه‌.

سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانی تیرۆرستان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانه‌وه‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ دوێنێ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان له‌سه‌ر چیاكه‌ سوڕانه‌وه‌و بۆردومانیان كرد، به‌ڵام بۆردومانه‌كان وه‌ك پێویست نین و پێویسته‌ به‌ هه‌وڵی لایه‌نه‌ په‌یوه‌نیداره‌كان زیادبكرێن.

PUKmedia  هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket